ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر کارگەیەکی ئەمریکا لە ئۆکرانیا
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی پێنجشەممە 21ی ئاب، دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەیەکی مەدەنیی ئەمریکا لە ناوچەی زەکارپاتیا لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، 15 کەس برینداربوون.
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دووپاتیکردەوە کە ئامانجی هێرشەکە کارگەیەکی ئەلیکترۆنی ئەمریکی بووە، کە زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەک کەسیش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دامەزراوەیە بەتەواوی مەدەنی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە کەرتی بەرگری و سەربازییەوە نەبووە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکرانیا، ڕووسیا لەم هێرشانەدا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی هایپەرسۆنیک و مووشەکی بالیستی و کروز بۆ بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەیان بەکارهێناوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
