هۆكارەكانی وشكبوونی پێست
وشكبوونی پێست لەوكاتەدا ڕوو دەدات كە پێست ڕێژەیەكی زۆری ئاو و چەوری ون دەكات. وشكبوونی پێست حاڵەتێكی باوە لە هەر تەمەنێكدا و لەوانەیە لە هەر بەشێكی پێستی لەشدا ڕوو بدات، نیشانەكانی بریتین لە: تفركردن، زبربوونی پێست، گورجبوونی پێست، بەتایبەتی پاش دووشكردن، خورشت، هەروەها قڵیشان و خوێنبەربوون لە پێستدا. هۆكارەكان: هەوای سارد، هەوای گەرم و وشك، ساردكەرەوەكانی هەوا وەكو سپلیت كە شێداری ژوور كەم دەكەنەوە، وەرگرتنی دووشی گەرم یان زیاد دووشكردن و زیاد مانەوە لە ژووری گەرماودا، زیاد شووشتنی دەستەكان، بەكارهێنانی هەندێك جۆری سابوون و پاككەرەوەی پێست، ئەكزیما، نەخۆشیی سەدەف Psoriasis، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان، هەروەها بەساڵاچوون كە دەبێتە هۆی تەنكبوونی پێست و كەمبوونەوەی چەوریی سرووشتیی پێست.
