بیری ناسیونالیستی عەرەب

بیری ناسیونالیستی عەرەب

گەر هیچ کەس ڕاستی شۆڤینیستی عەرەب نەزانێ،کورد لە باشوری کوردستان،باش دەزانێت کە عەرەب چەنێک بیری شۆڤێنی زاڵە بەسەر هەموو بیرو مێشکی تاک بەتاکی عەرەب دا،جا شیعە مەزهەب بێت یان سونی،ڕۆشنبیر بێت یان نەتەوەیی،شۆڕشگێر بێت یان ئیرهابی،عەرەب هەر عەرەبەو چۆن یەک کۆ یەک دەکاتە دوو،عەرەبیش چۆن کۆی کەیتەوە،هەر عەرەبەو،هەڵگری ئەو عەقڵیەتەیە کە سەدان ساڵە مێشکیانی ئاخنیوە لە شۆڤینیەت و چاویان هیچ میللەتێک نابینێ جگە لە خۆیان،چ جای بینینی گەلی کورد،ئەگەر لە دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی عێراق بڕوانین،کە تا بەر لە ڕوخانی بەعس زۆربەیان بنکەو بارەگاکانیان لە کوردستان بوو،ئەرک بون بەسەر جوتیارانی کوردستان و هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە،لەو دەڤەرەی کە بە هەرێمی کوردستان ناسراوە خۆیان ئاخنیبوە نێو جلوبەرگی کوردیەوەو وەک هاوبەش و برای کورد خۆیان ئەناساند،بەڵام دوای گرتنە دەستی دەسەڵات،هەموو ئەو ڕابردوەیان بیرچوەوە، دۆستایەتی، خانەخوێتی، هاوپەیمانێتی، تەنانەت شەریکایەتیشیان لەگەڵ کورد لە عێراقی نوێ و بەپێی دەستورێک کە خۆیان ئەندام بونە تێی داو،دانیان پیادا ناوە،کەلە چوارچێوەی عێراق دا دەستور سەروەر بێت و کار بۆ جێبەجێ کردنی بکەن،بەڵام وەک دەبینین هەموو ئەو بەڵێن و تەنانەت ئەوەی لە ڕەشنوسی دەستوریش دا جێگیر کراوە،بیر خۆیان دەبەنەوەو لەهەوڵی ئەوەدان لەگەڵ عەقڵیەتی شۆڤێنی خۆیان دا بیانگونجێنن،لە کاتێک دا، ئیدعای ئەوە دەکەن کە کوردستان بە هاوڵاتیەکانیەوە بەشێکە لەعێراق،بەڵام سەیر کەن،لە واقیعدا وا نیە،گەر وابوایە و بەڕاستی گەلی کوردیان بەعێراقی ئەژمار بکردایە،هەوڵی برسی کردن و جیاکردنەوەی خەڵکەکەیان نەدەدا،ئەی بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەردەمی شەڕی داعش شاری موسڵ بەدەستی داعشەوە بوو،مانگانە موچەو شایستە دارایەکانیان بۆ ڕەوانە دەکرا،بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان،کە شەریکە دەسەڵاتەو،بەپێی دەستور کوردستان هەرێمێکە لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ،کەچی موچەی فەرمانبەرانی نانێری و لە برسی کردنی خەڵکەکەی بەردەوامە،هۆکاری هەموو ئەمە بیری شۆڤێنی عەرەبە،کە ڕۆچوەتە مێشکیان و ئەستەمیشە بتوانن بیروو مێشکیان لەو زەڵکاوە پاک بکەنەوە،ئێوە سەیر کەن عەرەب لەعێراق کە ئێستا هەموو جومگەکانی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە،لەنێو خۆیان دا کێشەی سیاسی و مەزهەبی و ناوچەییان هەیە،هەر لەناو خودی شیعەدا چەندین تەیاروو لایەنی دژ بەیەک بونی هەیە،بەگشتی و سەرەڕای کێشەکانی نێوان خۆیان وەک شیعە مەزهەب،دژی سنە مەزهەبن و مەترسی گەورەشن بۆ سەر گیان و ماڵیان،بەڵام هەموو ئەمانە وەک عەرەب،سەرەڕای ناکۆکیە قوڵەکانی نێوانیان لەبەرامبەر بە مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان،بیرە شۆڤینیەکەیان زاڵ دەبێت و یەک دەگرن،دژی داخوازی و شایستەکانی کوردستان،بیری شۆڤێنی عەرەبی عێراقی یەکگرتون،لەئاست داواکاری هەرێمی کوردستان،سەرەڕای جیاوازی مەزهەبی و سیاسیان،بەڵام کوردو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان،کە یەک نەتەوەو یەک خوێن و لەژێر یەک بنمێچ دا کۆبونەتەوە،لەسەر ناکۆکی تەسکی حیزبایەتی،هەر یەکە بە بایەک شەن دەکات، جڕوجانەوەری شۆڤینیستی عەرەبی عێراقیش کەوتونەتە وێزەیان و، برسیان دەکات،درز دەکاتە نێوانیانەوە،ئێمەی کورد هەست بەو هەموو مەترسی و دابڕینانە ناکەین، کەچی عەرەبی عێراق سەرەڕای هەموو ناکۆکی و بەرژەوەندیە سیاسی و مەزەبیەکانیان لەئاست دەسکەوتەکانی کورد یەک دەگرن و بیری شۆڤێنستیان زیندو دەکەنەوە،ئێمەش تا دێت لەیەک دوور دەکەوینەوە،بەو دوورکەوتنەوەشمان لەیەکتر ئایندەی هەرێمەکەمان دەخەینە مەترسیەوە،بۆیە پێویستە یەک شت بزانین ئەوەیە،بیری ناسیونالیستی عەرەبی ئەوەندە زاڵە بەسەریان دا،لە چڵکاوی شۆڤینستی دا نقوم بونەو ئەستەمە لێی دەرچن،هەر بەو لۆژیکە بیر دەکەنەوە،چاک بونیان ئەستەمە،بۆیە دەبێ کورد و لایەنە سیاسیەکان هەموو کێشەکانی خۆیان بەلاوە بنێن تا زاڵ بن بەسەر بیری شۆڤێنی عەرەب و ئەو ساتە دژوارەی هەرێم پێیی دا تێدەپەڕێ تێیپەڕێنن،تاکو شکۆ بۆ گەل و کوردستان بگەڕێتەوە.

Top