ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی وەرزی گەرما لە پاکستان گەیشتە ٧٤٦ کەس
دەزگای نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان ڕایگەیاند: کە لە 26 ی حوزەیرانەوە 746 کەس بەهۆی بارانبارینی وەرزی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 44 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لە ناوچەی گیلگیت- بالتستانن.
تیمەکانی فریاگوزاری لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ١٥٠ کەسی بێسەروشوێن لە ناوچەی بونیر.
بەرپرسانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری نیشتمانی پاکستان ڕایانگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکانی باشوور بەردەوام بێت و ئەگەری هەیە ڕێگا سەرەکییەکان بەهۆی لافاو ژێرئاو كەون و گواستنەوەی هاتوچۆ پەک بخات.
گوڵان: سەردار خەلیل
