جگەرە كێشان بۆ كێ هێڵی سوورە؟

جگەرە كێشان بۆ كێ هێڵی سوورە؟

ئەمە ڕوونە كە جگەرەكێشان بۆ هەموو كەسێك لە هەر تەمەنێكدا زیانبەخشە، بەڵام بۆ هەندێك حاڵەت و نەخۆشی زیانی گەورەتر و ئاڵۆزیی تەندروستی پەیدا دەكات، بۆیە پێویستە لەم حاڵەتانەدا هەرگیز جگەرە نەكێشرێت، بێگومان ئەمە جگەرەی ئاسایی، جگەرەی ئەلیكترۆنی، نەرگیلە و ڤەیپ دەگرێتەوە. حاڵەت و نەخۆشییەكان: شێرپەنجەی سییەكان، نەخۆشیی درێژخایەنی سییەكان كە هاوكات بێت لەگەڵ هەناسەتەنگیدا COPD، ڕەبوو چونكە نیشانەكان توندتر دەبن و نۆرەكانی هەناسەتەنگی زیاتر دەبن، نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، چونكە جگەرەكێشان بۆڕییەكانی خوێن تێك دەدات، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی گورچیلە، نەخۆشیی جگەر، نەخۆشیی شەكرە لەوكاتەی كە جگەرەكێشان ئەگەری ئالۆزییەكانی شەكرە وەكو نەخۆشیی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات، نەخۆشیی ئایدز، هەوكردنی ڕۆماتۆیدی جومگەكان، تووشبووان بە ئاستی بەرزی كۆلیستیڕۆڵ، ئەو كەسانەی كە چارەسەری كیمیایی بۆ شێرپەنجە وەردەگرن، هەروەها لە حاڵەتەكانی: دووگیانی، ئەو ئافرەتانەی كە پلانی دووگیانبوونیان هەیە، لەكاتی شیردانی سرووشتی، هەروەها منداڵ و نەوجەوانان.

Top