لە فیستیڤاڵێكی وڵاتی ئیتاڵیا منداڵێكی كورد بۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەر پاڵێوراوە

لە فیستیڤاڵێكی وڵاتی ئیتاڵیا منداڵێكی كورد بۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەر پاڵێوراوە

دوای بەشداریی لە چەندین فیستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وە بەدەستهێنانی ژمارەیەك خەڵات,لە ئێستادا كورتە فیلمی كوردی(پەیكەر)هەوڵی بەدەستهێنانی دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی دەدات لە وڵاتی ئیتاڵیا,كە بڕیارە لە 11/11/2025 فیستیڤاڵەكە بەڕێوەبچێت و چوار ڕۆژ دەخایەنێت.

لە فیستیڤاڵێكی وڵاتی ئیتاڵیا منداڵێكی كورد بۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەر پاڵێوراوە

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی(cineci short movie cultural classic)كە بڕیارە لە شاری “ناپۆلی”ی وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت,كۆمەڵێك فیلمی سینەمایی لە وڵاتە جیاجیاكاندا بەشداری تێدا كردووە,لە نێویاندا كورتە فیلمی كوردی (پەیكەر) تاكە كاری سینەماییی كوردییە كە لەم فیستیڤاڵەدا بەشدارەو هەوڵی بەدەستهێنانی خەڵات دەدات,ئەویش بۆ نازناوی باشترین ئەكتەر كە (ئاریاس بڕوا عەتار)شانبەشانی سێ ئەكتەری پاڵێوراوی دیكە لە وڵاتی ئەرجەنتین و ئیتاڵیا و ئێرانەوە كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوەكە دەكات,هاوكات هەر لەم فیستیڤاڵەدا كورتە فیلمی (پەیكەر)بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر پاڵێوراوەو هەوڵی بەدەستهێنانی خەڵات دەدات.

لە فیستیڤاڵێكی وڵاتی ئیتاڵیا منداڵێكی كورد بۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەر پاڵێوراوە

كورتە فیلمی (پەیكەر) بەرهەمی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگە و كۆمپانیای (Mithra production)كاری جێبەجێكردنی ئەنجامداوە, هونەرمەند (بڕوا كامل عەتار)لەگەڵ ئامادەكردنی سیناریۆی فیلمەكە كاری دەرهێنانی كردووەو (ئارژین واحید) كاری وێنەگرتنی ئەنجامداوە, لەم كارە هونەرییەدا ژمارەیەك ئەكتەر و شانۆكار تێیدا بەشدارن كە ئەوانیش پێكدێن لە سۆما باپیر و ئاریاس بروا عەتار و رامان عەلی,هەروەها ژمارەیەك پێشمەرگە بەشدارییان لە فیلمەكەدا كردووە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە فیستیڤاڵێكی وڵاتی ئیتاڵیا منداڵێكی كورد بۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەر پاڵێوراوە
لە فیستیڤاڵێكی وڵاتی ئیتاڵیا منداڵێكی كورد بۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەر پاڵێوراوە
Top