واژۆکردنی یاداشتێکی نوێی ئەمنی لە نێوان عێراق و ئێران

واژۆکردنی یاداشتێکی نوێی ئەمنی لە نێوان عێراق و ئێران

 

 

لێک تێگەیشتنی هاوبەشی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق لەلایەن عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سەوادنی سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کرا.

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها شاهیدی و سەرپەرشتی واژۆکردنی یاداشتێکی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان بەغدا و تاران سەبارەت بە هەماهەنگیی ئەمنی سەبارەت بە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەلایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و لاریجانی بووە.

عەلی لاریجانی دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی ئەمنی و درێژەدان بە ئامادەبوونی خۆی لە بەغدا، جەختی لە پابەندبوونی كۆماری ئیسلامی ئێران بە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە، بەتایبەتی پەیوەندیی هێڵی ئاسنی نێوان دوو وڵات بۆ جوڵەی سەرنشینەکان.

بەپێی ئەو خشتەیەی ڕاگەیەندراوە، عەلی لاریجانی دوای عێراق سەفەری لوبنان دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی لوبنان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داوایان لە تاران کردووە دەستوەردان لە پرسی چەکداماڵینی حزبوڵڵا نەکات.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top