زاخۆ بەشداری پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی دەكات

زاخۆ بەشداری پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی دەكات

زاخۆ بەشداری پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆی نوێنەری هەرێمی كوردستان ئەم وەرزە توانی لە خولی ئەستێرەكانی یانەكانی عێراقی پلەی سێیەمی خولەكە بەدەست بهێنێت. یانەكەش ئەم وەرزە بە شایستەیی دەتوانی ببێتە نوێنەری عێراق و كوردستان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو، زاخۆییەكان هەموو هەولێكیان ئەوەیە ببنە ژمارەیەكی گەورە لە خولی عێراقی، كارگێڕیی یانەی زاخۆش بە دوای ڕاهێنەرێكی شایستە دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە ئاست ناوی زاخۆ بێت و بتوانێ‌ یانەكەی بادینان بە گەورەیی بهێلێتەوە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی و جامی كەنداوی عەرەبی، هەر چەندە لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئەیوب ئەدیشۆی ڕاهێنەری عێراقی بۆ ئەوەی سەركردایەتی یانەكە بكات لە خولەكان. زاخۆییەكان لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەست گرانبەها و پڕبایەخ ئەنجام بدەن لەگەڵ یاریزانە ئەستێرەكانی عێراقی و دەرەوەی عێراق، جگە لەوەش چەندین ئەستێرەی دەرەوەی عێراقیشی بە ئامانج گرتووە بۆ ئەوەی درێسی یانەی زاخۆ بپۆشن. زاخۆییەكان ئەمساڵ كاریان لەگەڵ دوو ڕاهێنەری گەورە ئەنجامدا بۆ ئەوەی بە خەونەكەیان بگەن توانیان یانەكە ببەنە پاڵەوانێتیەكی دەرەوی عێراقی ئەوانیش عەبدولغەنی شەهد و تەلال بلوشی بوو ، لە جامی كەنداویش شان بە شانی هەریەك لە یانەكانی رەیانی قەتەری و عەینی ئیماراتی و شەبابی سعوودی و قادسیەی كوێتی و نەهزەی عوممانی و تزامنی یەمەنی دەچێتە نێو كێبڕكێ وەرزی نوێ خولەكە، زاخۆییەكان ئەم ساڵ بودجەیەكی باش دابین دەكەن بۆ ئەوەی تیپێكی تۆكمە دروست بكەن، چونكە ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكەشیان ڕیزی تیپەكەیان جێهێشتووە ئەم وەرزە چاوەكان لە سەر زاخۆیە لە هەردوو خول.

Top