پەروەردەی پیرمام چاڵاكی وەرزشی ئەنجام دەدات
پەروەردەی پیرمام چاڵاكی وەرزشی ئەنجام دەدات
هەر چەندە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام ماوەی چەند مانگێكە دروست كراوە لە قەزای مەسیف سەلاحەدین، بەڵام یەكەی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی لەم پەروەردەیە لە ماوەی دەست بەركاربوونی چەندین چالاكی گرینگی وەرزشیی ئەنجام داوە بە ئامانجی خزمەتكردنی وەرزش لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەكە و قوتابخانەكانی ئەم سنورە بەشداری كارای چالاكییە وەرزشیەكانیان كردوە و ئەنجامەكانیش لە سەر ئاستی پەروەردەی قەزاكان بەرچاو بووە، لە ئێستادا بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بەمەبەستی خزمەتی زیاتری وەرزش لە ناوەكانی خوێندن لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەكە پلانی هەیە چەندین پاڵەوانێتی و چالاكی وەرزشی لەم سنوری فراوانە ئەنجام بدات، لەم بارەشەوە مامۆستا مەریوان مەغدید لێپرسراوی چالاكی و وەرزشی و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ماوەی ڕابردوو چەندین چالاكی جۆراجۆری وەرزشیمان ئەنجامداوە بە ئامانجی خزمەتی وەرزش لە سنورەكەمان هەر چەندە ئێمە پەروەردەیەكی تازەین و ئامانجمان بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزشە لە ناوەكانی خوێندن، جگە لەوەش لە وەرزی خوێندنی ساڵی ڕابردوو هەستان بە ئەنجامدانی چەندین پاڵەوانێتی خولی فوتساڵی كوڕان (1-6)بنەڕەتی وفوتساڵی كچان(7/8/9)بنەڕەتی، و خولی بالەی كوڕان بۆ ئاستی ئامادەیی و ئەنجامدانی ماڕاسۆنێك بۆ كچانی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی پیرمام زیاتر لە 22 قوتابی بەشداربوون، لە ئێستادا پلانمان هەیە لەم وەرزی پێشووی قوتابیان چەندین چالاكی وەرزشی جۆراوجۆر بۆ قوتابیانمان ئەنجام بدەین و دەمانەوێ خول و پاڵەوانێتی ئەنجام بدەین و بەرنامەی زۆرمان هەیە بۆ خزمەتی وەرزشی لە پەروەردەی پیرمام، گوتیشی " سوپاسی بەرێوەبەری پەروەردە مامۆستا نەعیمە دەكەین كە بەردەوام ڕۆڵێكی گرینگ و كارای هەیە بۆ سەرخستنی ئاستی وەرزشی لە ناوەندەكانی خوێندن كە بەردەوام هاوكار و پاڵپشت بووە بۆ سەرخستنی پاڵەوانیتیەكان و پشتگیری وەرزش لەم ناوچەیە.
