سترێسی كار ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات!

سترێسی كار ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات!

  پسپۆرانی زانكۆی ماریلاند جەختیان كردووەتەوە كە سترێسی كار Job stress یان سترێس لە شوێنی كاردا زیانبەخشە بۆ تەندروستیی دڵ. كەمێك سترێس لە هەموو كارێكدا هەیە و بۆ هەر كەسێك كاردانەوەی تەندروستیی جیاوازی هەیە، هەروەها ئاستی سترێس دەگۆڕێت بە گوێرەی سرووشت و بارگرانیی كار. سترێسی كار هەندێك جار ماوە كورتە، بۆنموونە لە كاشێری مۆڵێك لەكاتی پشووەكان یان ژمێریارێك لە وەرزی وەرگرتنی باجدا، لێرەدا لەش هۆرمۆنەكانی سترێس وەكو كۆرتیزۆل و ئەدرینالین دەردەدات، ئینجا پاش سووكبوونی كارەكان، هەموو شتێك زوو ئاسایی دەبێتەوە و كاریگەری لەسەر تەندروستیی دڵ نابێت. بەڵام ئەگەر سترێسی كار بەدەوام بێت، ئەوا هۆرمۆنەكانی سترێس بەردەوام لە ئاستی بەرزدا دەمێننەوە و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن و زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی دڵ. نیشانەكانی سترێسی كار: زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، ئارەقەكردنی لەپی دەستەكان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەستكردن بە ماندووبوون، گرفتەكانی خەو، گرفت لە تەكیزكردن، زیاد تووشبوون بە هەڵامەت، هەروەها خواردنی خۆراكی ناتەندروست.

 

Top