بڕیارە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای(Wednesday)بەرهەم بێت

بڕیارە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای(Wednesday)بەرهەم بێت

دوای نمایشی بەشی دووەمی زنجیرە درامای(Wednesday),لە ئێستادا پێگەی ئەلیكترۆنی نێتفلیكس كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی ئەم زنجیرە درامایە.

بڕیارە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای(Wednesday)بەرهەم بێت

بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە لە دوای سەركەوتنی بەشی دووەمی ئەم زنجیرە درامایە دێت كە لە ئێستادا ئەڵقەكانی بەردەوامە لە نمایش,سەرپەرشتیار و لایەنی جێبەجێكاری ئەم كارە هونەرییە بیر لە درووستكردنی بەشی سێیەمی دەكەنەوە,بەجۆرێك كە چیرۆكەكانی بەشە نوێیەكە زیاتر ئەچێتە ناو قوڵایی بابەتەكان و لە هەندێك بابەت و نهێنی ناو (خێزانی ئادەمز) وورد دەبێتەوە كە بەمەش ڕووداوی نوێ لە بەشە نوێیەكە سەرهەڵدەدات,درووستكردنی بەشی سێیەمی ئەم زنجیرە درامایە لە كاتێكدایە كە پاڵپشتی بینەر و ئەكتەرانی بەشداربووی نێو دراماكە وەكو تیمێكی بەئەزموون كاریگەری هەبووە,كە هەر ئەمەش وایكردووە زنجیرە درامایەكە بەردەوام بێت و بەرەو بەشی سێیەم هەنگاو بنێت.

بڕیارە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای(Wednesday)بەرهەم بێت

لە بەشی دووەمی ئەم زنجیرە درامایەدا كە لە ئێستادا ئەڵقە نوێیەكانی لە ێگەی نێتفلیكس نمایش دەكرێت, دەرهێنەری دیاری ئەمریكی (تیم بورتۆن)كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە,لەم بەشە نوێیەدا خانمە ئەكتەر(جینا ئۆرتیگا) پاڵەوانی نێو دراماكەیە كە بەهەمان شێوە لەبەشی یەكەم ڕۆڵی (وینزدای ئادامز)ی گێڕا كە كەسایەتییەكی خەیاڵییە و بەشێكی سەرەكییە لە نێو چیرۆكی ئەم درامایەدا,هەروەها چەند ئەكتەرێكی بەشەكەی پێشوو ڕۆڵ دەبیننەوە كە ئەوانیش پێكدێن لە ئیما مایەرز و جۆی سندای و موسا مستەفا و جۆرجی فارمەر و ڤیكتۆر دۆرۆبانتو و كاترین زیتا جۆنز و لویس گۆزمان و ئیسحاق ئۆردونیز و لویاندا ئۆوناتی و ریتشی سانتیاگۆ و جێمی ماكشین و فرید ئارمیسن,هەروەها هەریەك لە ستیڤ بوسیمی و بیڵی پەیپەر و ئیڤی تمبلتۆن و ئۆین پینتەر و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشدارن.

بڕیارە بەشی سێیەمی زنجیرە درامای(Wednesday)بەرهەم بێت

(وینزدای ئادەمز)كەسایەتییەكی خەیاڵییە و بەشێكی سەرەكییە لە نێو چیرۆكی ئەم درامایە,لە لایەن هونەرمەندی وێنەكێشی ئەمریكی(چارلز ئادەم/1912-1988)بەرهەمهاتووە كە بۆ یەكەم جار ساڵی 1938لەسەر هەفتەنامەی نیویۆركەر بڵاوكرایەوە,ئەم كەسایەتییە كچێكە تەمەنی 7 ساڵەو ئەندامێكە لە خێزانی ئادەمز,بەوە ناسراوە كە هەمیشە كەم قسەیە و چاوەڕێی دەرفەت دەكات وە پلان بۆ كارەكانی داهاتووی دادەڕێژێت,خێزانی ئادەمز كە لە چوارچیوەی كارێكی فانتازیی و كۆمیدییە ئەوان لەناو یەك ماڵدا پێكەوە دەژێن و تەواو لەیەكتر جیاوازن, كۆمەڵێك چیرۆك و بەسەر هات دەگێڕنەوەو تووشی هەندێ ڕووداو دەبنەوە كە دواتر لێكۆڵینەوەی پۆلیس و گەڕان بە دوای بەڵگەكان شتی نوێ ئاشكرا دەكات.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top