بەهای خۆراكیی فاسولیای سپی
فاسولیای سپی Lima beans سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتینە، لەگەڵ ڕێژەیەكی باشی ڕیشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان، ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، B6، B9 (فۆلەیت)، B12، هەروەها كانزاكانی ئاسن، مەگنسیۆم، كۆپەر، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، سیلینیۆم، زینك. سوودە تەندروستییەكان: باشتركردنی كرداری هەرسكردنی خۆراك و خۆپاراستن لە قەبزی هاوكات لەگەڵ هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، ڕێكخستنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن. بۆیە فاسولیا خۆراكێكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش بە ڕێگەی زیادكردنی هەستی تێربوون و ڕێگرتن لە زوو برسیبوون و زیاد خواردن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە.
