بارهگای بارزانی : زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزیدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بێڕێزییە دەکەین کە لەلایەن کەسێکی نەزانی ئێزیدی لە شاری بەرلین کراوەتە سەر بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان لە کوردستان و جیهان و سەرۆکی جڤاتا رۆحانی ئێزیدیان.
ئەم جۆرە ڕەفتارە مەبەستی خەراپەکارانەی لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نیە.
هەر لێرەوە پشتیوانیمان بۆ بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ دووپات دەکەینەوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەناو ئێزیدیان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانیان ڕەت دەکەینەوە.
بارەگای بارزانی
5ی ئابی 2025
