هەرێمى کوردستان ئەزموونێکى سەرکەوتوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا

هەرێمى کوردستان ئەزموونێکى سەرکەوتوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا

 


هەرێمى کوردستان ،وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى لە ناو ناوچەیەکى پڕ کێشە و ململانێی بێ کۆتایی و عێراقێکى ئاڵۆز و شپڕزەى دەستى تاقم و گروپە میلیشیا نایاسایی و بەکارهێنەرى وڵاتانى دراوسێ ، وێراى هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانى بەردەمى بە داهاتێکى سنووردارى بەردەستى توانیوێتى خزمەتگوزارى پێشکەش بە گەل و نیشتیمانەکەى بکات ،بەتایبەتى لە ژێر ڕۆشنایی چەند باربوونەوەى ئەو قەیرانە دروستکراوانەى کە هەر لە ساڵى 2014وە لە لایەن حکوومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقەوە ڕووبەڕووى دەبێتەوە ، دواى بڕینى بەشە بودجە وەک مافێکى دەستوورى و یاسایی کە ئەرکى حکوومەتى فیدڕاڵییە بۆ دابینکردنى وەک بنەمایەک بۆ سیستمى فیدڕاڵیی وهاوبەش . وێراى ئەمەش سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان وتوانیوێتى لەسەر ڕێگەى گەشەسەندنى هەمەلایانە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت و زۆر ئاستەنگى دارایی وئیداریی تێپەڕێنێت و ناوچەکەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراقیش سەرەڕاى سەروەتێکى بێ شومار بەڵام گەندەڵى و قوڕخکارى رۆژ بەرۆژ بەرەو دواوە پاشەکشێ بکات .
بڕینى بودجەى کوردستان هەر لە ساڵى 2014

لە ساڵى 2014 حکوومەتى ئەو کاتى عێراق دەستى بۆ بڕینى بودجەى کارپێکردن و گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان کرد ، ئەوەش هۆکارێکى سەرەکیی بوو بۆ ناکۆکییە سیاسیی و ئابوورییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، هەر ئەو کاتەش دیاربوو دەستى دەرەکى لەپشتەوە و دواتر ساڵ بە ساڵ زیاتر روون بۆوە ، ئینجا هەنگاوبەهەنگاو کاریان لەسەر بڕینى سەرچاوەداراییەکان بەتایبەت بۆ پێدانى مووچە و جێبەجێککردنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکان کرد . ئەوەش مەرامەکەى روون و ئاشکرا بوو بۆ ئەوەى کوردستان لەو گەشەسەندن و خزمەتگوزارییە بەردەوام و بێ وێنانە بووەسێنن ، بەڵام دەسەڵاتدارانى عێراق بەچاوى خۆیان پێچەوانەکەیان بینى .
هەرێمى کوردستان و داهێنان و گەڕان بەدواى سەرچاوەى داهاتى تر

هەر ئەوەش بوو هەرێمى کوردستان بە هەنگاوى وردبینانە و ژیرانە کارى کرد بۆ ئەوەى تا رادەیەکى باش تەنها پشت بە گواستنەوەى دارایی لە عێراقەوە نەبەستێت ، بۆ ئەو مەبەستى دەستى کرد بە بەکارهێنانى سەرچاوە داراییەکانى خۆى و باشترکردنى کارایی خەرجییەکان و بەبازارکردنى بەرهەمە ناوخۆییەکان هەر لە کشتووکاڵەوە تا پێشەسازى و هەناردەکردن بۆ وڵاتانى ناوچەکە و دەرەوەش،هەڵبەتە ئەوەش بەهەوڵ وتێکۆشانە بەردەوامەکانى مەسروور بارزانى ،سەرۆکى حکوومەتى کوردستان و دانانى پلانى ورد و تۆکمە لە گشت بوارەکاندا بۆ هەمەچەشن کردنى داهات و ئینجا زیادکردنى سەرچاوەى دارایی ، ئەمەش رۆژ بەرۆژ ڕەنگدانەوەى زیاترى لەسەر پێگەى هەرێمى کوردستان دەرکەوتووە .
یەکەم ،، پەرەپێدانى کەرتى تایبەتى لەڕێگەى دامەزراندنى کۆمپانیاو دامەزراوە ناوخۆییەکان و پشتگیریکردن لە وەبەرهێنانى ناوخۆیی و بیانى .
دووەم ،، چاکسازى کارگێرى و دارایی و پشت بەستن بە مۆدێرنەکردن وپێشخستنى سیستمى کارگێرى و دیجیتاڵى و جێبەجێکردنى بەرنامەکانى حکوومڕانى و ئیدارەدانى ئەلیکترۆنى و نەهێشتنى رۆتین و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى ودوور لە بەفیرۆدانى داهات .
سێیەم ،، هاوکارى نێودەوڵەتى و هاوبەشى و سوود ورەگرتن لە تەکنیکى دارایی و پشتیوانى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەکانى گەشەپێدان لە بوارەکانى تەندروستى پەرروەردە ، ژێرخانى ئابوورى و هتد..
چوارەم ،، ئەگەر بەراوەردێک لە بوارەکانى خزمەتگوزارى لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ ناوچەکانى دیکەى عێراق بکەین بەتایبەتى لە بوارەى ئاو وکارەبا و تەندروستى ، هەرێمى کوردستان توانیوێتى ئاستى جۆرە نەخۆشخانەکان بۆ دابینکردنى دەرمان و چارەسەرییە تەندروستییەکان پێشکەوتنى زۆرى بەخۆیەوە بینیووە لەگەڵ ئەوەى دەسەڵاتدارانى عێراق ناردنى دەرمان و کەلو پەلى پزیشکىیشیان بۆ کوردستان سنووردار کردووە ، بەڵام بە پێچەوانەى پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق، سەرەڕاى ڕووبەڕووبوونەوەى کەمى دارایی بەڵام لە ئاستێکى زۆر پێشکەوتوودایە
پێنجەم ،، هەرێمى کوردستان لەڕووى وبەرهێنانى پڕۆژەکانى بوارى گەشەپێدان بەتایبەتى لەبوارى دابینکردنى ئاو و کارەبا لە قۆناغێکى زۆر پێشکەوتوو دایە ، هەنگاوەکانى بۆ دابیکردنى ئاوى پاکى خواردنەوە و ئینجا چاکسازى و بەرهەمهێنانى کارەبا لە قۆناغێکى زۆر گەشەسەندن دایە ، لەکاتێکدا عێراق لەماوەى 22 ساڵى رابردوو دواى خەرجکردنى سەدان ملیارد دۆلار تا ئێستاش نەیتوانیووە کارەبا و ئاوى پێوست تەنها بۆ چەند کاتژمێرێکى کەمیش دابین بکات.
پێنجەم ،، هەرێمى کوردستان لە بوارى پرۆژەکانى سیستمى هاتۆچۆ و ڕێکخستنەوەى لە پێناو پاراستنى گیانى هاوڵاتیان ، بە پلان و بەرنامەى ورد ـتوانیوێتى کاریگەرى هەبێت لە سەر کەمکرکردنەوەى رووداوەکانى هاتووچۆ و سەلامى ڕێگەوبانەکان .
شەشەم ،، بە پێى لێکۆڵینەوە جیهانییەکان عێراق لەڕیزبەندى پێشەوەى گەندەڵى و بەفیرۆدانى داراییەوە دەناڵێنێت کە دەگاتە ملیاردهات دۆلار ،هاوکات هەرێمى کوردستان هەنگاوى بەرچاوى لەڕووى چاکسازى و کۆنترۆڵکردنى خەرجییەکان لە چوارچێوەى ستاندارە نێودەوڵەتییەکان بەرەو پێشەوە هاویشتووە
حەوتەم،، ناوچەکە لە ناو ناسەقامگیرى و گرژیی زۆردایە ، بەڵام هەرێمى کوردستان بە سیاسەت و دیپلۆماسى و لۆژیکانە توانیوێتى ئاستى ئارامى و ئاسایشى خۆى بپارێزێت ،ئەوەش وایکردووە ڕووى بازرگان و سەرمایەدار بیانییەکان زیاتر بەرەو رووى کوردستان بێت .
هەشتەم ،، بەهۆى سیاسەتى ژیرانەى حکووتى کوردستانەوە و هەمەچەشنکردنى ئابوورى و پشتگیریکردنى کەرتە راستەقینەکان رۆژ بەرۆژ پێشکەوتنى زیاترى بەخۆیەوە بینیووە
نۆیەم ،، سەڕەڕاى ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان بەڵام حکوومەتى کوردستان توانیوێتى هەنگاو بەهەنگاو چاکسازى و متمانە دروست بکات لە پێناو باشترکردنى حکوومڕانى ئەویش بەڕێگەى بەشدارى چالاکانى کۆمەڵگەى مەندەى و کەرتى بازرگانى و چاوێرییەوە
هەرێمى کوردستان نموونەیەکى دیاروبەرچاوە لە بەڕێوەبڕدن و سەرەڕاى هەموو ئاستەنگە سیاسى و دارایی کان بەڕێگەى پلانى ورد و ژیرانە و جێبەجێکردنى سەرکەوتووانەى بنەماکانى ئیدارەنى سەردەم ، لەگەڵ گرنگیدانى باش و گەشەپێدانى مرۆیی دایە.
لەبەرامبەردا کاتێک دەسەڵاتدانى عێراق ئەو جیاوازى و پێشکەوتنەى هەرێمى کوردستان دەبینن و لەگەڵ نەبوونى خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ناسەقامگیرى و بێ متمانەى ناوخۆیان بەراوەردى دەکەن ، هیچ ڕێگەیەکیان جگە لە گەمارۆخستنە سەر خەڵکى کوردستان و بەم دواییانەش هێرش و پەڵاماردان بەڕێگەى درۆن و مووشەک و ئینجا هاندانى هەندێک کەس ولایەنى مورتەزەقەى ناوخۆى بەناو کورد دژى هەرێمى کوردستان بۆ نامێنێتەوە ، بەڵام ئیتر بەرى خۆڕى گەشەسەندن و پێشکەوتنى کوردستان بە بێژنگ ناگیرێت و کاروانى گەشەسەندنى کوردستان بەهیچ پیلان و پەڵاماردانێک ناوەستێت .

Top