سیمپۆزیۆمى نێوده‌وڵه‌تى كرێفێڵد
كۆڕبه‌ندى هونەری (ON TOP) سیمپۆزیۆمێکى نێوده‌وڵه‌تى شارى كرێفێڵدى ئه‌ڵمانیایه, کاری تاکەکەسی، هونەرمەندانی وێنەکێش و پەیکەرتاشی به ئەزموون لە ڕووی پیشەیی به‌شداری ده‌كه‌ن.
کامپی هونەری ON TOP جۆرێكه له کارکردنی هونەری تاكه‌كه‌سى و هونەرمەندان بە ئازادی لەسەر بابەتەکانی خۆیان کار دەکەن,هەریەکەیان به‌شێواز و ماتریاڵ و ئایدیاى تایبه‌تى خۆیان.
له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا جگه له هونه‌رمه‌ندانى (ئه‌ڵمانى, رووسى، ئینگلیز،فارس و عه‌ره‌ب، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى كور، له پارچه‌كانى كوردستان) به‌شدارى سیمپۆزیۆمه‌كه ده‌كه‌ن.
نووسەر و هونەرمەندی شێوه‌كار (حه‌مه هاشم) یه‌كێكه له به‌شداربووانى ئه‌م سیمپۆزیۆمه و ده‌ڵێت:
سیمپۆزیۆمی هونەری ON TOP یەك هەفتە ده‌خایه‌نێت، له 15 تا 22 ى ئۆگه‌ستى 2025 له شارى (كریفێڵد),کامپهكه ئه‌زموون و کارگەیەکی هاوبەشی هونەرمەندانێكه كه ئایدیاى جیاواز و خاوه‌نى ستایڵى جیاوازن,کەلتووری جیاواز و خوێندنی جیاواز,بیرۆكه‌ى بنەڕەتی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ش پرۆسەی کارکردنی کراوە و کۆمەڵایەتییە,واتا هونه‌رمه‌نده‌كان له‌وێ تابلۆكانیان درووست ده‌كه‌ن و دواتر له پیشانگایه‌كى هاوبه‌شدا نمایشى ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش واتای ئەوەیە کە هەموو بەشداربووان ئیلهام له یه‌كترى وه‌رده‌گرن له رووى ته‌كنیك و لە ئاستی بیركردنه‌وه,هه‌روه‌ها پراکتیك و ئه‌زموونه گشتییه مرۆییه‌كان.
نمایشه‌كه بە پێى ئاراسته‌ى گۆڕانکارییە جیهانییەکان، زاراوەی “پاراستن” ى بۆ دانراوه,ئەمەش کۆمەڵێك پرسیار له‌خۆى كۆده‌كاته‌وه كه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى پاراستنى ژینگه‌یی و ئه‌زموونه كۆمه‌ڵایه‌تییه مرۆڤدۆستیهكانهوه.
له‌م سیمپۆزیۆمه‌دا پەیوەندی لەگەڵ سەردانکەران گرنگیەکی تایبەتی پێده‌درێت,ده‌رگاى كه‌مپه‌كه بۆ هه‌ركه‌س كراوه‌یه كه بێت ئه‌زموونه‌كان ببینێت و بینه‌ر ده‌توانێ راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ماتریاڵ وئایدیا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌كان گفتوگۆ بكات.
هونەرمەندانێك کە خۆیان بۆ کامپی هونەری ئامادە دەکەن و دەیانەوێت بچنە ناو گفتوگۆی هونەرییەوە,پێشتر هه‌ڵبژێردراون و بانگهێشت کراون بۆ به‌شداریكردنیان له‌و كۆربه‌نده گرنگه.
لە دواى ته‌واو بوونى كاره‌كان,پیشانگەیەکی هاوبه‌ش ده‌كرێته‌وه بۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان كە لە 22ى ئاب تا 25ی ئەیلولی 2025 به‌رده‌وام ده‌بێت.
