خەڵاتەكانی (National Film Awards)دابەشكرا و شارۆخان بووە باشترین ئەكتەری ساڵ

خەڵاتەكانی (National Film Awards)دابەشكرا و شارۆخان بووە باشترین ئەكتەری ساڵ

رێوڕەسمی 71هەمین خولی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (National Film Awards)بەڕێوەچوو و باشترینەكانی بواری فیلم و سینەمای هیندستان دەستنیشان كرا,ئەكتەر و ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود (شارۆخان)ی تەمەن 59 ساڵ خەڵاتی باشترین ئەكتەری بەدەستهێنا بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی (jawan)بووە خاوەنی نازناوەكە,كە بەمەش وەكو باشترین ئەكتەری 2025ی وڵاتی هیندستان دەستنیشان كرا.

خەڵاتەكانی (National Film Awards)دابەشكرا و شارۆخان بووە باشترین ئەكتەری ساڵ

بەم هۆیەوە شارۆخان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا دڵخۆشی خۆی بۆ خەڵاتەكە دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو كەسانە نارد كە هاوكار و پاڵپشتی بوون لە سەركەوتنی كارەكانیدا.

خەڵاتەكانی (National Film Awards)دابەشكرا و شارۆخان بووە باشترین ئەكتەری ساڵ

هەروەها لەم ڕێورسمەدا خانمە ئەكتەری دیاری بۆڵیوود (ڕانی موخرجی) خەڵاتی باشترین خانمە ئەكتەری ئەمساڵی بەدەستهێنا بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی(Mrs Chatterjee vs Norway) كە چیرۆكی ئەم فیلمە لە ڕاستییەوە وەرگیراوە,وە فیلمی سینەمایی(kathal a jackfruit mystery) خەڵاتی باشترین فیلمی گێڕانەوەی چیرۆكی هیندی بەدەستهێنا كە سینەماكار(یاشۆواردهان میشرا) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە.

خەڵاتەكانی (National Film Awards)دابەشكرا و شارۆخان بووە باشترین ئەكتەری ساڵ

هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی جەماوەری كە بینەرێكی زۆری هەبوو و داهاتێكی زۆری كۆكردەوە بەخشرایە فیلمی(rocky aur rani kii prem kahaani) كە (كاران جەوهەر) سینەماكار و هونەرمەندی دیاری بۆڵیوود كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە و هەردوو ئەستێرەی بۆڵیوود عەلیا بهات و رانفیر سینگ پاڵەوانی نێو فیلمەكەن.

خەڵاتەكانی (National Film Awards)دابەشكرا و شارۆخان بووە باشترین ئەكتەری ساڵ

لە نێو براوەكاندا فیلمی ئەنیمەیشن(Hanu-Man)لە جۆری (AVGC)خەڵاتی بەدەستهێنا,وە فیلمی(Sam Bahadur) خەڵاتێكی بەدەستهێنا و وەكو باشترین ئەو فیلمانەی هیندستان دەستنیشانكرا كە پاڵپشتی لە پرسی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و ژینگە دەكات,هەروەها فیلمی(The Kerala Story) لە دەرهێنانی سینەماكار(سودیپتۆ سین)دوو خەڵاتی بەدەستهێنا,خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی سینەمایی.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

خەڵاتەكانی (National Film Awards)دابەشكرا و شارۆخان بووە باشترین ئەكتەری ساڵ
Top