دواجار شێركۆ لە ناو هەموویان زاخۆی هەڵبژارد
دواجار شێركۆ لە ناو هەموویان زاخۆی هەڵبژارد
هەر چەندە ئەم وەرزە شێركۆ كەریم توانی ڕابەرایەتی یانەی وەرزشی هەولێر بكات لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی یانەكانی عێراقی وەكو كاپتنی یەكەمی یانەكە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی كۆنەبوونەوەی دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر و گرفتەكانی بەردەمیان، یانەكان بەردەوام چاویان لە سەر ئەستێرەكانی یانەی وەرزشی هەولێرە، شێركۆ كەریم كە بەردەوام خۆ بە عاشقی سەرسەختی یانەی هەولێر دەزانی و دەڵێ لە پێناوی زۆر جەنگاوم، ئێستا یانەكان لە غیابی كارگێڕیی هەولێر هەوڵی بەدەست هێنانی تواناكانی ئەم یاریزانە دەدەن. بە پێی چەند سەرچاوەیەك نزیك لەم یاریزانە كوردەی یانەی هەولێر، یانەكانی زەورای شاری بەغداد و زاخۆ و گەرمە و چەند یانەیەكی دیكە لە سەر هێڵ بوون لەگەڵ ئەم یاریزانە كوردە كە بە پارەیەكی گەورە ئەم یاریزانە بگوازنەوەە، بەڵام لە ناو هەموو یانەكان یانەی زاخۆی دەڵال هەوڵی زۆری داوە شێركۆ ڕازی بكات درێسی یانەكەی بپۆشێت بۆ ئەوەی لە خولی عێراقی و یانەكانی عەرەبیش شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی پێ بكات ئەم هەوڵەشی سەری گرت. شێركۆ كەریم بە چاوی پڕگریانەوە ڕیزی یانەی هەولێری جێهێشت كە چەند ساڵێك لە پێناو ئەم یانەیە جەنگاوە و خزمەتی زۆری یانەكەی كردوە، لە ئێستاشدا بە فەرمی بووە یاریزانی یانەی زاخۆ و بە هاندەران ناسێنرا، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە نزیكەی 700ملیۆن دیناری پێدراوە لەلایەن یاری كردنی بۆ یەك ساڵ لە ڕیزی یانەی زاخۆ، شێركۆ كەریم لە بەردەم ڕاگەیاندنەكانیش گوتی هاتومەتە زاخۆ بۆ ئەوەی لە پێناو ناوی یانەكە بجەنگم، جێگای ئاماژە پێكردنە لەلایەن هاندەرانی یانەكەش پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.
