ئـــەنــفـــالـــكـــردنـــی (8000) بــــارزانـــی و چەند ئاماژەیەک ...
بێ سەرووشوێنكردنی 8000بارزانی یەكێكەلەرەشترین لاپەرەكانی مێژووی رژێمی پێشووی بەعس، كە لەرێكەوتی 31-7-1983تەنھا لەسەر کورد بوون
8000بارزانی راپێچی بیابانەكانی باشوری عیراقی كردن وبەشێوەیەكی نامرۆڤانەكۆمەڵكوژی كردن.بۆیە ئەم تاوانە بێ وێنەیە بووە شاھیدی مەزلوومیەت وقوربانیدانی گەلی كوردستان...
ھەرچەندە بۆھەتاھەتایەپرۆسەکانی ئەنفال وکیمیابارانکردن وبێ سەرووشوێنکردنی رۆلەکانی گەلی کورد وەک تراژیدیایەک لەبیرناکرێن ،بەلام لەگەل ئەمەشدا چەندین ئاماژەیان لەدوای خۆیاندا ھێنا کەدەتوانین بە کورتی لەم خالانەی خوارەوە پوختیان بکەینەوە ...
*دووژمنان جیاوازی رەنگ ودەنگ وپێکھاتەی نەتەوەیی وئایینی وسیاسی ناکەن وبێ جیاوازی پەلاماری ھەمووان دەدەن ...
*ئەنفالکردنی 8000بارزانی دەریخست دوژمنان چ ڕقێكی زۆڕیان بەرانبەر بارزان ھەیە، وەك مەڵبەندی شۆڕشگێری وخەبات وتێکۆشان دژی داگیركەران ، بۆیەھەمیشەلێی ترساون و ھەولی لەناوبردن وسرینەوەیان داوە،بەڵام سوپاس بۆخوای گەورەنەك ھەر نەیانتوانی ئەو ڕێبازەیە لەناوبەرن ، بەڵكوو تا ئێستاش ڕێبازی بارزان بەباشترین وپاکترین قوتابخانەی بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی مایتەوە،تەنانەت باسکردنی مێژووی گەلی کوردستان بە بێ باسکردنی مێژووی رێبازی بارزانی ناکاملە بۆیە تا ئێستاش ھەرئەم رێبازەیە نوێنەرایەتی کوردایەتی دەکات ،ئەمەشە وایکردوە بە بەردەوامی ببیتە ئامانجی ناحەزان ...
*ئەنفالکردنی 8000بارزانی رۆلی گرنگ وقارەمانەی شێرەژنانی بارزانی دەرخست ،کە تووانیان بەرگەی لەدەستدانی ئازیزانیان بگرن ،سالانێکی درێژ تەحەموولی سەختیەکانی ژیان بکەن ،بۆ رۆلەکانیان ھەم باوک بن و ھەمیش دایک بن،بەبیری کوردانە پەروەردەیان بکەن ...
ھەزاران سلاوو دروود لەروحی پاکی
8000بارزانی ئەنفالکراوو...

وەیسی سەعید وەیسی