١٥ وڵات داوای دانپێدانانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دەکەن
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی چوارشەممە 30ی ئاب ڕایگەیاند: کە پاریس لەگەڵ ١٤ وڵاتی دیکە لەوان کەنەدا و ئوسترالیا داوای لە وڵاتانی دیکە کردووە نیازی خۆیان بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین ڕابگەیەنن.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئیرادەی خۆی بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین ڕادەگەیەنێت و بانگهێشتی ئەو کەسانەش دەکات کە تا ئێستا ئەو کارەیان نەکردووە، بۆ ئەوەی بچنە پاڵیانەوە. ئەم هەڵوێستە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی نیویۆرکدا وەرگیرا.
هەروەها لە کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە.
کۆنفرانسەکە بە هاوسەرۆکی فەرەنسا و شانشینی سعودیە بەڕێوەچوو. لانی کەم نۆ وڵات لەوان ئوسترالیا، کەنەدا، فینلاند، نیوزلەندا، پورتوگال، ئەندۆرا، ماڵتا، سان مارینۆ و لۆکسمبۆرگ ئامادەیی خۆیان بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین بۆ یەکەمجار ڕاگەیاند.
وڵاتانی وەک ئایسلەندا، ئێرلەندا و ئیسپانیا کە پێشتر دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین دانابوو، پشتیوانی خۆیان دووپاتکردەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
