حەشدی شەعبی بەتەواوی زاڵ بووە بەسەر حکوومەتی عێراق
میلشیایەكانی حەشدی شەعبی لە ئێستادا بە هاوكاری ئیران بەتەواوەتی حاكمی فەرمین لە عێراقدا وەك حكومەت لە ناو حكومەت كار دەكەن و هاوشێوەی حیزب اللە لوبنان، هەر بۆیە زۆر گرنگە بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو ماڵوێرانیەی حەشد هێناویەتی بە سەر گەلانی عێراقدا،
هەر چەندە حکوومەتی عێراق لە سەرەتا هەوڵی داوە عێراق لە دەستی میلیشاکان دەربهێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، چونکە حوکمی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەتەواوی زاڵ بووە بەسەر حکوومەتی عێراقدا، ئەوەش کارو دەسەڵاتەكانی حکوومەتەکەی سودانی ئیفلیج کردووە،
لە ماوەكانی رابردوو ئەمریكا چەندین جار سودانی ئاگادار كردووتەوە لەوەی كە دەبێت حشدی شعبی هەڵبوەشنێرێتەوەو چەك لە دەستیان دا نەمینێت وە پێویستی بەوە هەیە كە عێراق لە جڵەو و ڕەشوەی میلشیاكان رزگار بكات، دیارە ئەم كارەش زۆر سەخت و ئەستەمە لەبەرئەوەی تاران چەندین سالە هاوكاریی ئەو گروپانە دەكات و گەورەیان دەكات بۆ ئەوەی ببنە هێزێك كە هاوشانی سیاسەتەكانی خۆی هەنگاو هەڵبگرن،
كاتێكیش ئەو لایەنانە داوایان لێدەكرێت كە هێرش بكەنە سەر هێزەكانی ئەمەریكا یان بچنە ناو جەنگێكەوە كەلەبەرژەوەندی ئەمریكیەكان بدەن یان بە هەرشێوەیەك لە شێوەكان خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئێران بكات،
وەك ئەوەی ئێستا كە چەندین درۆنی ناردە سەر هەرێمی كوردستان و چەند ویستگایەكی بەرهەمهێنانی نەوت لە كوردستان كرانە ئامانج و كۆمپانیای ئەمریكیش بێ بەش نەبوون لەم هێرشانە بۆیە ئیران هەوڵ دەدا عێراق لەو دۆخەوە تێوە بگلێنن و عێراق بكەنە ڕووكاری ئێران لە دژایەتی ئەمەریكاو ئیسرائیل،بەرەیەكی تری شەڕ لە عێراق بە هاوكاری میلشیایەكان بكاتەوەو هەر هیچ نەبێت ماوەیەكی تر شەڕ لە خۆی دوور بخاتەوە،
چونكە ئیران لە ئێستاداو بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە شێكی زۆری عامیلەكانی لە دەست داوە ئەوەی ماوە ئیستا كە بتوانێت وەك ئەجیندایەك بەكاری بێنێت میلشیایەكانی حشدی شەعبین..

جێـــگر واحـــید