ترەمپ جارێکی دیكە هەڕەشەی لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
ڕۆژی دووشەممە 28ی ئاب، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشەی کرد کە ئەگەر ئێران دەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە، ئەمریکا بە خێرایی و بە تەواوی ئەم بەرنامەیە لەناو دەبات.
ترەمپ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گوتی: ئێمە توانای ئەتۆمی ئێرانمان لەناوبرد و دەتوانن دووبارە دەست پێ بکەنەوە، ئەگەر وا بکەن، خێراتر لەوەی کە ئێوە خەیاڵتان پێی دەچێت لەناوی دەبەین.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ڕۆژی یەکشەممە لە میانی دیدار لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە سکۆتلەندا ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
هەروەها ترەمپ، كۆماری ئیسلامی ئێرانی بە "فێڵ باز" تۆمەتبار کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
