گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥ کرێکاری کێڵگەی چای لە تورکیا

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٥ کرێکاری کێڵگەی چای لە تورکیا

 

 

 

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کە کرێکارانی کشتوکاڵی هەڵگرتبوو لە پارێزگای ڕیزەی تورکیا، دوو ژن گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە دوویان منداڵن.

بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کرێکاری کێڵگەیەکی چای بوون.

لە ڕووداوەکەدا دوو ژن کە تەمەنیان ٥٤ و ٥٧ ساڵ بوون، لە شوێنی ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

هەروەها دوو منداڵی تەمەن ١٢ و ١٤ ساڵ و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە بریندار بوون، دەست بەجێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە خراپی ڕەوشی ڕێگاوبانەکە و ئەگەری دروستبوونی کەموکوڕی تەکنیکی لە ئۆتۆمبێلەکەدا کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top