فرمێسك بەرهەمێكی گۆرانیی بەناوی (هەناسەكەم) بڵاوكردەوە
دوای ماوەیەك لە ڕاگەیاندنی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا,لە ئێستادا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (فرمێسك حافیز) گۆرانییە نوێیەكەی بڵاوكردەوە.
فرمێسك لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (هەناسەكەم) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (بورهان موفتی زادە) مێلۆدی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو (ڕەنج سەنگاوی) تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها موسیزیان(مەزڵوم ڕەوشەن)كاری دابەشكردنی بۆ موزیكی گۆرانییەكە ئەنجامداوەو (حسام یوسفی)ڤیدیۆی گۆرانییەكەی ئامادەكردووە.
فرمێسك حافیز لەگەڵ بڵاوكردنەوەی كۆپلەیەك لە بەرهەمە نوێیەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویەتی:ساڵانێك بە هیوای سبەینێیەکی باشتر وەستاین,ماندوو نەناسانە کارمان دەکرد بۆ ئەوەی ژیانێکی جوانترمان هەبێت,بەڵام لە کۆتاییدا ئەوەی دەمێنێتەوە,سامان نییە, نەك پێگە,بەڵام تەنها ناوێك, شوێنپێیەك,کارێك,ڕەنگە هونەرمەندێك ژیان بەجێبهێڵێت,بەڵام دەنگی و بوونی و کاریگەرییەکەی هەر دەمێنێتەوە چونکە هونەرمەند هەرگیز نامرێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
