زاخۆ پەنا بۆ ڕاهێنەرێكی قەتەری دەبات
تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ ئەمساڵ یەكێك لە تیپە پڕە ئەستێرەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقە، جگە لەوەش یانەیەك ماوەیەكی باشە ئامادەكاریان دەكرد و كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنانیان لە سەر دەستی ڕاهێنەری فەرەنسی لۆران بانید ئامادەكاری پێویستیان ئەنجامدا، بەڵام لە چوار یاری ڕابردوو یانەكە بەم هەموو ئەستێرە و سەرف كردنی پارەیەكی زۆر بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرچاو، یانەكە لە سەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە فەرەنسییە تنیا چوار خاڵی كۆكردۆتەوە، لە دوای دۆڕانی یانەی زاخۆ لەبەرامبەر یانەی زەورا بە ئەنجامی(4-0)گۆڵ، دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ دوای گفتوگۆ و دانیشتن لەگەڵ ڕاهێنەر لۆڕان بە ڕەزامەندی هەردوو لا یانەكە گرێبەستی ناوبراوی هەڵوەشاندەوە دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ بە شێوەیەكی فەرمی هاتنی ڕاهێنەری قەتەری پێشووی یانەكە تەلال بلوشی ڕاگەیاند، یانەی زاخۆ ئەم وەرزە پارەیەكی زۆری لە هاتنی یاریزانان بۆ ڕیزی یانەكە سەرف كردوە كارگێڕیی یانەكە دەیانەوێ ئەنجامی گەورە بەم یاریزانانە بەدەست بهێنن، تەلال بلوشی ئەزموونی وەرزێك یاری كردنی هەیە لەگەڵ یانەی زاخۆ و دەیەوێ تیپەكە بباتە قۆناغێكی باشتر و هێزی خۆی لە خولەكە تاقی بكاتەوە و یانەی زاخۆش بە سەركەوتن و ئەنجامی شایستە شادبكاتەوە و كێبڕكێ ئەنجامی شایستە بكات لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی.
