بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەک لە کەناراوەکانی ئەندەنوسیا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویانکردەوە، كە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەک لە کەناراوەکانی ئەندەنوسیا، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی پایتەختی ئەندەنوسیا ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکان، پاسەوانی کەناراوەکانی ئەندەنوسیا وەڵامی ڕووداوەکەیان داوەتەوە و زۆربەی سەرنشینەکانی ڕزگارکردووە.
تا ئێستا وردەکاری زیاتری ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.
هەروەها ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ نزیکەی ٣٨ گەشتیار بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە لە ڤێتنام گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
