دووسەد کۆچبەر لە یۆنان دەستگیرکران بەهۆی توندکردنەوەی یاساکانی مافی پەنابەری
دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕایانگەیاند: کە نزیکەی ٢٠٠ کۆچبەری باکووری ئەفریقا لە باشووری دوورگەی کریت دەستبەسەر کراون دوای ڕاگرتنی کاتیی پرۆسەی داواکارییەکانی مافی پەنابەرێتی.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیای نێودەوڵەتی، ئەم دەستگیرکردنانە دوای جێبەجێکردنی یاسای توندتری کۆچبەران و پەنابەرێتی ئەنجام دراوە.
وەزیری کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند: کە ڕێگە بەو کەسانە نادرێت داوای پەنابەرێتی بکەن و لە بەندیخانە دەمێننەوە تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆیان.
ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی یۆنان بۆ ماوەی سێ مانگ مامەڵەکردنی لەگەڵ داواکارییەکانی پەنابەرێتی ڕاگرتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
