ئایا بە ئارەقەكردن كــێشی لەش دادەبەزێت؟

ئایا بە ئارەقەكردن كــێشی لەش دادەبەزێت؟

لەكاتی ئارەقەكردندا، لەش ئاو ون دەكات نەك چەوری، ئاویش كێشی هەیە، واتە كێشی لەش بە شێوەیەكی كورت و كاتی كەم دەكات، ئینجا لەش پێویستییەتی كە ئەم بڕەی ئاوەی ونبووە قەرەبوو بكرێتەوە بە خواردنەوەی ئاو یان شلەمەنی تر، لەم كاتەشدا كێشی لەش دووبارە دەگەڕێتەوە دۆخی پێش ئارەقەكردن، كەواتە ئارەقەكردن بە تەنیا هیچ وزە (كالۆری) ناسووتێنێت. كێشی لەش لەوكاتەدا كەم دەكات كە بڕی زیادی وزە سەرف بكرێت (بسووتێنرێت) كە زیاتر بێت لەو بڕە وزەیەی لە خۆراكەوە وەردەگیرێت، ئەمەش بە ئەنجامدانی چالاكیی فیزكی یان مەشقی وەزرشی دێتە ئەنجام. ئەمەش ڕوونە كە چالاكیی فیزیكی هاندەرە بۆ زیاد ئارەقەكردن و سەرفكردنی بڕی زیادی كالۆری، واتە بیناكردنی ماسوولكە و ونكردنی چەوریی لەش. ئارەقەكردن بەبێ چالاكیی فیزیكی ڕوو دەدات بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكرنی پلەی گەرمیی لەش Thermoregulation، بۆنموونە ئاستی بەرزی شێداریی دەوروبەر، گەرما، ساونا، لەگەڵ هۆكاری دیكەی ژینگەیی، لەش بۆ ئارەقەكردن بڕێكی یەكجار كەم یان فەرامۆشكراوی وزە سەرف دەكات.

 

Top