جیاوازی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی کوردستان.

جیاوازی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنەکانی کوردستان.

(*)

 

ئەوەی ئەمرۆ بەغداد دەیکات ئەوە دەسەلمێنێت کە چاویان بە سەرکەوتنەکانی کوردستان و دەستکەوتەکانی سەرۆک وەزیران جەنابی کاک(مسرور بارزانی) نایەتن.

دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنی فشار لەسەر خەڵکی کوردستان، هەموو نەرمییەکی نواند و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد و دوای هەوڵ و گفتوگۆیەکی زۆر کەچی حکومەتی فیدرال مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەنارد.

ڕەفتاری ئێستای بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان ستەمکارانە و نادادپەروەرانەیە و قبووڵکراویش نییە و ئەو تەعامولەی ئێستای بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان تەعامولی کیانێکی فیدراڵی نییە. بەغدا وەك پارێزگایەك بگرە بچووكتریش مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا دەكات.

برسی کردن و تەعریب کردنی فەرمانبەر و خەڵکی کوردستان، وە نەناردنی مووچە بۆ ماوەی (٨٠) رۆژ نەهاتووە پێشێلکاری دەستورە و هیچ بەهانەیەکیان نیە کەوا بە ئارەزووی خۆیان بیانەوێت کەی و چۆن مافی گەلی کرد بدەن ئەوەی ئەوان دەیکەن لە هیچ سەردەمێک نەبووە بتوانیت هەرێمێک کە خاوەنی حەوت ملیۆن کەسە برسی بکەیت و رۆژ بە رۆژ داواکاریەکانت زیاد بکەیت، ئەوەی کوردستان کردی ئێوە نەتانکردن لەبەر ئەوە دوو مەرجمان هەیە وەکو تاکی هەرێم ئەویش یان رازی بوون بە مافە سەرەتاییەکانی هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و ناردنی داهاتی هەرێم یان ئەوەتا جودابوونەوەیە لە عێراق.
لەبەر ئەوەی خەڵکی کوردستان موستەحەقی ئەوەیە ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی بگیرێت وەکوو هەموو خەڵکی دیکەی عێراق. نەک جیاوازی بکرێت لە نێوان خەلکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم هیچ بەهانەیەکی حکومەتی فیدراڵی نەهێشت و مەرجەکانی وەک خۆی جێ بەجێ کرد، کەچی حکومەتی فیدراڵ داوای ئەوە دەکات داهاتی ناوەخۆ چی لێدێت؟ ئەو هەموو پرۆژەیەی لە کوردستان دەکرێت بە پارەی عێراقە؟ چارەسەری کێشەکانی ئاو و کارەبا و رێگاوبانەکان بە پارەی عێراقە؟ ئایا عێراق دەیەوێت کوردستان کاول بکات وەکو ناوچەکانی عێراقی لێبکات یاخود دەیەوێت عێراق وەکو کوردستان پێش بخات؟
جێی داخە حکومەتێکی وەکو فیدراڵ بەو هەموو داهاتەی لە ژێر دەستیدایە نەتوانێت مووچەی هەرێمێک بدات ئەی پێمان بڵێن چیتان پێ دەکرێت؟ مووچەی فەرمانبەران مافێکی شایستەی خۆیانە دەبێت چارەسەر بکرێت ناکرێت پێشێڵ بکرێت و هیچ حیسابێک بۆ خەڵک نەکرێت.

بۆ هەمووان روون و ئاشکرایە کەوا بەغدا دەیەوێت کوردستان بەرەو پاش ببات و کاولی بکات بەلام دوبارە پێیان دەڵێینەوە دەیان ساڵیدیش ئێوە وابکەن ئێمە زیاتر هەوڵی پيشکەوتن دەدەین چونکە کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە و بە سیاسەتە حەکیمانەکەی جەنابی سەرۆک وەزیران رۆژ بە رۆژ کوردستان ئاوەدان و جوانتر دەبێت.

(*)

پارێزەر و چالاکوانی سیاسی

Top