زێلێنسکی: ڕووسیا بە زیاتر لە 30 مووشەک و 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا

زێلێنسکی: ڕووسیا بە زیاتر لە 30 مووشەک و 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا

 

 

 

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە ڕووسیا بە بەکارهێنانی دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەی.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، ڕووسیا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە زیاتر لە 30 مووشەک و 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەی.

زێلێنسکی هەروەها گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی شەش کەسی دیکەی لە شاری ئۆدێسا لە کاتی هێرشەکانی ڕووسیا و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری لە ناوچەکە ڕاگەیاند.

هێرشەکانی ڕووسیا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە بەشێکی زۆری ئۆکرانیا.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە کە ئۆکرانیا پێویستی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی زیاتر هەیە بۆ بەرگری لە خۆی، هاوکات داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆکرانیا كرد لە بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازی لە وڵاتەکەیدا وەبەرهێنان بکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top