ئۆپزسیۆن بەڵای نیشتمان

ئۆپزسیۆن بەڵای نیشتمان

ئۆپزسیۆن لە هەموو جیهان بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی حکومڕانییە، بە ڕەخنە و پێشنیارەکانیان هەوڵ بۆ باشترکردنی وڵات دەدەن زۆڕجار دژایەتی دەسهەڵاتیش دەکەن، بەڵام کاتێک پرسەکە دەبێتە نیشتمان هەمووان دەچنەوە پاڵ حکومەتەکەیان و حکومەت ڕادەگرن لە کەوتن بەڵام لە کوردستان تەواو پێچەوانەیە ئۆپزسیۆن بووە بە داردەستەی نەیاران و هاندەری خەڵکی نیشتمان بۆ نەهێشتن و لەناوبردنی کیان و سەروەرییەکان

پێش ئەوەی لە کوردستان ئۆپزسیۆن هەبێت کوردستان بێ کێشەبوو و زۆڕ بەباشی بەڕێوەدەبردرا، خەڵکی خاوەن ژیانێکی باشتر و دەروونێکی ئاسوودەتر بوون، بەڵام لە ٢٠٠٩وە لەگەڵ دروستبوونی ئۆپزسیۆنی نابەرپرس ئیدی دژایەتی کردنی خاک و نیشتمان بۆبە مودێلێکی زۆڕ بەربڵاو و هەمووان بۆ گەرمکردنی بازاڕەکەیان و خۆدەوڵەمەندکردن دەستیان کرد بە موزایەدە و خۆناساندن وەکو ئۆپزسیۆن

هەرگیز ئۆپزسیۆنمان نەبین بۆ یەک کاریش دەسخۆشی لە حکومەت بکات، یەعنی قابیلە حکومەت تەنانەت یەک کاری باشی نەکردبێت؟ هەرگیز نەمان بینی یەک ڕۆژ ئۆپزسیۆن بەرگری لە خەڵکی کوردستان بکات و بە وشەیەکیش ئەوانە ئیدانە بکات کە دەست بۆ قوت و مافی خەڵکی دەبەن یەعنی قابیلە هەمووی خەتای حکومەتی هەرێم بێت؟

دژایەتی کردنی دەسهەڵات لە ناوخۆ کاری ئۆپزسیۆنە و کەس دژی ئەمە نییە بەڵام ڕەوا نییە لەگەڵ دۆژمن بوەستنەوە و ڕووی تیرەکانیان بەرەو حکومەتی کوردی بێت و ڕەوایەتی بدەن بەو زۆڵمەی کە چەندین ساڵە دەهەقی خەڵکی کوردستان دەکرێت، تەنیا بۆ ئەوەی خۆیان جوان بکەن و حکومەت ناشرین

سەرۆکی حیزبێکی بەناو ئۆپزسیۆن دەڵێت خەڵک با ئێمە بکەن بە هێزی یەکەم، ئێمە لەگەڵ بەغدا ڕێکدەکەوین، جا خۆ لای هەموومان ڕوونە ئەوان هێزی یەکەم بن نەک لەگەڵ بەغدا ڕێکدەکەون بەڵکو تەسلیمیش دەبن وەکو چۆن ئێستا تەسلیم بوونە

بەداخەوە ئۆپزسیۆن بە ئەرکی خۆی هەڵناستێت، جگە لە کۆمەڵە کەسێکی ئاناشیزم و پۆپۆلیست هیچی دی نین، ئۆپزسیۆنی کوردی زیاتر ڕۆڵی مەیکئاپ دەگێڕێت بۆ جوان نیشاندانی ڕوویی ناشرینی نەیاران

 

Top