پارەکەی بەغدا دەستی دەستی پێ دەکرێت

پارەکەی بەغدا دەستی دەستی پێ دەکرێت

چەند ڕۆژێکە میدیاکان و سۆسیال میدیا سەرقاڵ بونە بەگەیشتنی مووچەی فەرمانبەران کەبۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگە مووچە بۆ کوردستان نەهاتووە ئێستاش لە ئەنجامی دانوسانی وەفدی دانوسانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند ،دوای وتووێژی زۆرو دان بەخۆداگرتن، لەسەر ڕادەست کردنی نەوتی کوردستان بەعێراق دەیان کێشەو گرفت بۆ قەوارەی کوردستان دروست دەکەن جگەلەوە جاشە ملهوڕەکان ئاریشەو گرفت دروست دەکەن بەڵام ئەوەی لای من گرنگە ئەو سیناریوانەیە کە حکومەتی ناوەند خەریکە دروستی کردووە دژی هەرێم بێ گومان بۆ ئەوەی مافە دارایەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە نە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم خۆی بدزێتەوە لە مافە دەستوری و یاساییەکان هەرێم بە جۆرێک سەرقاڵ بکات تەنها لە چاوەڕوانی دا بێت خەڵک هان بدات بۆ ئەوەی خەڵک خۆ پیشاندان بکات دژی هەرێمی کوردستان بێگومان ئەمەش دەستی دوژمنان و خۆفرۆشانی لە پشتە بەڵام ئەوکار لێرە تەواو نابێت عێراق نابێت فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی بکاتە مەقسەدو شەڕی پارە بکاتە بابەتە سەرەکیەکەو هەر چەند مانگ جارێک تێکی بداتەوەو دوبارەو چەند بارە وەفدی حکومەتی هەرێم سەرقاڵی ئەو بابەتە بکاتەوە،چونکە ئەوەندەی هەرێم شەڕی پارەی کردوە تەواو بێزار بووە لەهاتوو چوونی بەغدا بەبێ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد دەستە بەر بکات کوردیش لەبەرامبەر بڕینی قووتی خەڵک مووچەی هاووڵاتیان ئێتر کوردیش لەوە بێدەنگ نابێت کارتەکانی خۆی بەکار دەهێنێ بۆ ئەوەی چیتر کورد ڕەزیل نەکرێ بەدەستی عەرەبی پاپەتی شۆڤینی دوژمنەکانیە بەڵام ئەو کارتەی کورد بەکاری دەهێنێ هەم سەری عێراق دەخوات و ڕیسوای و شەرمەزاریش بۆ جاشە ملهوڕەکان دەمێنێتەوە.

Top