دوای 13 ساڵ یاریگای هەولێر نۆژەندەكرێتەوە
دوای 13 ساڵ یاریگای هەولێر نۆژەندەكرێتەوە
دوای زیاتر لە 13 ساڵ لە چاوەڕوانی بۆ نۆژەن كردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی یانەی هەولێر، دواجار دەست بە نۆژەنكردنەوەی یاریگاكە كرا، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی(1 ملیار و 830 ملیۆن دینار) دەست بە كاركردن لە نۆژەن كردنەوەی یاریگاكە دەستی پێكرد، ئەم یاریگایە لە ساڵی 2012وە تاكو ئێستا بەردەوام یارییەكانی خولی عێراقی و جارجارەش خولەكانی كوردستانی لە سەر ئەنجامدراوە لەلایەن تیپە جۆراوجۆرەكانی یانەی هەولێرو بگرە لە تیپ و چالاكییەكانی دیكەش بە كار هاتووە، هەر چەندە چەندجاری تر بڕیاری نۆژەنكردنەوەی دراوە، بەڵام دواخراوە بۆ كاتی تر ئەم جارە یانەی هەولێر دواین یاری سەر یاریگای خۆی لەبەرامبەر كەرخ ئەنجامدا و دواتر لەلایەن تیپەكانی پارێزگای هەولێر ڕاستەوخۆ دەست بە كارەكانی كرا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندبوو لە سەر دەرخستەی نۆژەنكردنەوەی یاریگاكە و بودجەی پێویستی بۆ دابین كرا، ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر سوپاسی جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لە بەرامبەر ڕەزامەندیدان بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگا و خەمخۆری بۆ سیكتەری وەرزش لە كوردستان و یانەی وەرزشی هەولێر، نۆژەن كردنەوەی چیمەن و تراكی یاریگاكە لە جۆری های بێرد دەكرێت كە زۆربەی یاریگا گەورە جیهانییەكان بەم چیمەنە فەرشكراوە. ئەم یاریگایەكە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1956 دروست كراوە، چەند جارێكیش كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ ئەنجام دراوە.
كارزان كانەبی
