دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەگەری ململانێیەکی بەردەوام و ئاست نزم سەرهەڵبدات.
After Israel-Iran war, sustained, low-level conflict could follow
(*)
سەرەڕای ئاگربەستێکی لاواز لە نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەڵام تا ئێستا دیار نییە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تا چەند هاوکارە بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل. بۆ زۆر کەس هێشتا شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە، هەرچەندە ئێستا دەنگی تفەنگەکان کەم بووەتەوە.
بەڵام هەستی من ئەوەیە کە ئێرانییەکان نایانەوێت شەڕێکی گەورە لەگەڵ ئەمریکا بکەن. ئەمەش لە ئاگاداری پێشوەختەیان سەبارەت بە هێرشە مووشەکیی تۆڵەسەندنەوەکەیان لە ٢٣ی حوزەیران بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەردا دیارە. لای خۆیەوە ترەمپ سوپاسی ئێرانی کرد بۆ وەڵامدانەوەی نەرمی ئێران.
ئەمەش بەو مانایە نییە کە شەڕەکە بە تەواوی کۆتایی پێبێت. ئێران ڕازی نەبووە کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکی بالیستیکیەکانی بهێنێت و ڕوون نییە کە ئایا ڕێگە بە پشکنینی دەستێوەردانانەی دەرەکی دەدات یان نا. بەئامانجکردنی دامودەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، لێدوانی سەرکردەکانی ئیسرائیل و خودی ترامپ، وایکردووە کە سەرکردایەتیی ئێرانی ، بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا ئامانجیان ئەوەیە درەنگ یان زوو کۆماری ئیسلامی برۆخێنن.
بەڵام بە شێوەیەکی واقیعی، ڕێژیمی ئێران ناڕوخێت. ئێمە هەرگیز لەگەڵ گۆڕینی ڕژێم نەبووین کە لە ئەنجامی هەڵمەتێکی دڕندانە و بەردەوامی هێرشی ئاسمانی و مووشەکییەوە بێتە گۆران. هیچ ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز و چەکدار نییە کە توانای دەستبەسەرداگرتنی بەسەر دامودەزگاکانی حکومەتدا هەبێت، وەک ئەوەی لە لیبیا لە ساڵی ٢٠١١ یان سوریا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ڕوویدا، هەروەها کەسایەتییەکی ڕوونی ئۆپۆزسیۆن نییە کە توێژە بەرفراوانەکانی خەڵک لە دەوری کۆببنەوە، وەک ئەوەی لە خودی ئێراندا لە ساڵی ١٩٧٩دا ڕوویدا، بەڵکو هێرشی ئیسرائیل و پشتیوانی ئەمریکا و ئەوروپا دڵنیای دەدەنەوە کە دەوڵەتێکی لاوازکراوی ئێران دوژمنی ئیسرائیل و ئەمریکا دەبێت.
ئێران بێ متمانە یە لەوەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا دەست لە تێکدانی حکومەت و ئابوری وڵاتەکەی هەڵگرن، ئێران هیچ هاندەرێکی نابێت بۆ ئەوەی بەبێ مەرج دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی بێت، هەروەها توانای تەکنەلۆژیشی نابێت کە وردە وردە ئاوەدانیان بکاتەوە. دەنگەکانی ناو کۆماری ئیسلامی کە داوای دروست کردنی خێرای چەکی ئەتۆمی دەکەن، لە هەموو کاتێک بەرزتر دەبن.
پێشبڕکێ بۆ بۆمبەکە؟
بە سەرنجدان بە سەرکەوتنی کۆریای باکوور، ڕەنگە مانەوەی سەرکردایەتی ئێران بڕیار بدات کە چەکی ئەتۆمی بە تەنیا بەسە بۆ ڕاگرتنی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بۆ سەر ڕێژیم. لە بەرامبەردا ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان لە هەواڵگریدا کە هەمیشە ورد نییە، بۆ لێدانی هەر شوێنێکی نوێی گومانلێکراوی ئەتۆمی و کرێکارەکانی بەکاردەهێنا.
ئەم هەڵمەتە ئاسمانییە، لە هەندێک ڕووەوە، لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراقی سەدام حوسێن لە نێوان شەڕی کوەیت و لەشکرکێشی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ دەچێت. بەڵام جەیمس ئەکتۆن، زانا و بەرپرسی پرۆگرامی سیاسەتی ئەتۆمی لە کارنێگی لە واشنتۆن، لە 19ی حوزەیران لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا هۆشداریدا لەوەی کە هەڵمەتێکی ئاسمانی بە تەنها بەرنامەیەکی ئەتۆمی بە تەواوی ڕاناگرێت ئەگەر وڵاتی هێرشکراو بڕیاربدات بەردەوام بێت لە بەرنامەکەی. تەنیا داگیرکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا و پشکنینی ڕاستەوخۆی شارەزایانی ئەمریکا، واشنتۆنی قەناعەت پێکرد کە بەرنامەی چەکی کۆمەڵکوژی عێراق کۆتایی پێهاتووە.
ئەوانەی داوا لە ترەمپ دەکەن هێرش بکاتە سەر ئێران، هەرگیز دان بە پێویستی جێگیرکردنی هێزی زەمینی بۆ دڵنیابوون لە نەهێشتنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییە ناوخۆییەکانی ئێران ناکەن. ترامپ نایەوێت لەدژی ئێران پەرە بسێنێت، بەڵکو دەیەوێت لەسەر مێزی دانوستان ئێران خۆیرادەست بکات. پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا دەتوانێت ناچاری بکات دانوستان لەسەر تەسلیمبوونی خێرا بکات؟
ترەمپ هێزێکی گەورەی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ ناو ئێران نانێرێت. پێدەچێت لە ژینگەیەکی کەم مەترسیدا بەکارهێنانی هێرشی ئاسمانی قبوڵ بکات، هەرچەندە شایەنی باسە کە لە هەڵمەتی ئاسمانی دژی حوسییەکان لە یەمەن بێزارە. جگە لەوەش ترامپ ڕێگە بە پاسەوانەکانی دەریا چڕتر دەکاتەوە و سەرجەم هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە چینیشەوە ڕادەگرێت. ئامانجیشی بێبەشکردنی حکومەتی دوژمنکاری ئێرانە لە دراوی بیانی. بڕینی هەناردەی نەوتی ئێران دەبێتە هۆی لاوازبوونی زیاتری تاران و دواخستنی هەوڵەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکیەکانی، بەڵام بەتەواوی کۆتای پێ ناهێنت
لاوازترین هاوپەیمانی ئێران
ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەردەوام و کەم چڕی لە نێوان ئێرانێکی لاواز و ئەمریکا و ئیسرائیل، و هاوپەیمانەکانی ئێران لە لوبنان و عێراق لاواز دەکات. لەگەڵ کەمبوونەوەی بودجەی ئێران و حکومەتێک لە دیمەشق کە دوژمنایەتی ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکات، حزبوڵای لوبنان لە بنیاتنانەوەی هێزی سەربازی، سیاسی و دارایی خۆیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەتر دەبێتەوە..
لە مووچەی چەکدارەکان تا ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکانی گەڕەک و ناوەندی شاری بەیروت، حزبوڵڵا لە کۆکردنەوەی ئەو پارەیەی کە پێویستە بۆ پاڵپشتی، تووشی ئاستەنگی زیاتر دەبێت. جگە لەوەش لە هەموو کاتێک زیاتر دەرکەوتووە کە حزبوڵڵا بێتوانایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل، ئەمەش هۆکاری خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ڕاگەیاندنی سەرۆک عەون لە ١٨ی حوزەیران بە نیازی ناردنی هێزی زیاتری سوپای لوبنان بۆ باشووری ڕووباری لیتانی، ئاماژەیەک بوو بۆ بەهێزبوونی وردە وردەی دەوڵەتی لوبنان.
هاوکات لە عێراق، میلیشیاکانی لایەنگری ئێران دەستیان بەسەر بەشێک لە دام و دەزگاکانی دەوڵەت کە دەوڵەمەند بە نەوتدا گرتووە، کە لە دۆخێکی دارایی باشتردایە، بەڵام لاوازتریش دەبێت. حکومەتی عێراق بە زۆربەی توخمە ئیسلامییە شیعەکانیشەوە دەیەوێت عێراق لە ململانێی ئێران دوور بخاتەوە و فشاری خستۆتە سەر میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بۆ ئەوەی خۆیان لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا بەدوور بگرن.
زۆرێک لە پێکهاتە شیعەکان لە ٢٠ی حوزەیران خۆپیشانداندانیان ساز کرد بۆ لایەنگری ئێران، بەڵام خۆپیشاندەران بەبێ ستایشی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکایان شەرمەزار کرد. موقتەدا سەدر کە هاندەری خۆپیشاندانەکان بوو، داوای لە میلیشیاکان کرد خۆیان لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەدوور بگرن.
میلیشیاکانی لایەنگری ئێران کە ناتوانن بەکارهێنانی بەرگری لە بەرامبەر ئەمریکا بۆ پاساوهێنانەوە بۆ بوونی خۆیان کەڵک وەرگرن، لە چەند مانگی داهاتوودا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی نۆڤەمبەردا ناچار دەبن زیاتر سەرنجیان لەسەر پرسە ناوخۆییەکان بێت، کە گەندەڵی و تاکتیکی سەرکوتگەرانەیان دەبێتە هۆی قورستر بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانییەکی فراوانتر.
سوپای پاسداران کە لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە لاوازترە، هەمان ئاستی نفوزی لە بەغدا و باشووری عێراقدا نابێت کە پێشتر هەیبوو. ڕەخنەی گشتی لە سەرەتای مانگی حوزەیران لەلایەن فەرماندەی فیرقەی شەڕگەری عەباس، کە فراکسیۆنێکی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەرییە، لە سەرکردایەتی حەشد، بە گەندەڵی و دەستوەردان لە سیاسەتی عێراق تۆمەتبار دەکات، ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەو درزانەی ناو ڕیزەکانی ئیسلامییە شیعەکان. ئەم دابەشبوونانە بوار دەدات بە سەرۆک وەزیرانی سودانی و هاوپەیمانە سیاسییەکانی کە وردە وردە سنووردارکردنی زیاتر بەسەر چالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێراندا بسەپێنن.
لە هەمان کاتدا ترسی بەغدا لە مەترسی نوێبوونەوەی توخمەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا پاڵدەنێت بۆ پاراستنی پەیوەندییەکی ئەمنی لەگەڵ واشنتۆن. هاوکات ئەمریکییەکان لە هەموو کاتێک زیاتر فشار دەخەنە سەر بەغدا بۆ ئەوەی پابەند بێت بە سزا داراییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. ئیدارەی ترەمپ سزا بەسەر زیاتر لە دامەزراوە داراییەکانی عێراقدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن، هاوکات پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە عێراق بازرگانی وزە لەگەڵ ئێران ڕابگرێت.
ئیسرائیل بەهێزترە
بەو پێیەی گۆڕانی ڕژێم لە ئێران دوور نییە، ئیسرائیل پێویستی بە پشتیوانی زیاتری ئەمریکا دەبێت. هێزی ئاسمانی ئیسرائیل سەرکەوتنی بەرچاوی لە بەرامبەر ئامانجە ئێرانییەکان بەدەستهێناوە، بەڵام سنوورداربوونی تواناکانی ئیسرائیل بۆ نموونە لە بێتوانایی لە تێکدانی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی ژێرزەمینیی ئێراندا دیار بووە.
جگە لەوەش ئیسرائیل پێویستی بە بەهێزکردنی بەپەلەی ئەمریکا بوو بۆ بەرگرییە دژە مووشەکییەکانی، لەوانەش کەشتییەکی تێکدەری هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە کەناراوەکانیدا جێگیرکرابوو و یەکەکانی بەرگری مووشەکی زیادە لە کۆگا سنووردارەکانی ئەمریکاوە. لەژێر ئەم چەترە ئەمریکییەدا، پێدەچێت ئیسرائیل نەک هەر بەردەوام بێت لە هێرشە ناوبەناوەکانی بۆ سەر شوێنە گوماناوییەکانی ئێران، بەڵکو سەرکوتکردنی فەلەستینییەکان و لکاندنی وردە وردەی کەناری ڕۆژئاواش.
وا پێدەچێت کەوا ئایندەی فەلەستینییەکان تاریک بێت، بەڵام متمانە و پشتیوانی ئیسرائیل لەنێو گەنجە ئەمریکییەکان کە مەیلیان بۆ دیموکراتەکان هەیە، بەرەو کەمبوونەوە دەچێت. ئەم ڕەوتە نزیکەی دە ساڵە دیارە. گەنجانی ئەمریکیش کە خۆیان لەگەڵ پارتی کۆمارییەکان دەناسێنن، کەمتر پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، ئەمەش شتێکی نوێیە. لایەنگرانی ئیسرائیل لە ماوەی کورتخایەندا لە سێ ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە زاڵبوون بەسەر کۆنگرێسی ئەمریکادا، بەڵام لەگەڵ خراپبوونی کێشەکانی بودجەی ئەمریکا و ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆگرامە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، پرسیارەکان سەبارەت بە پشتیوانی بێ مەرجی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل پەرەدەسەنن.
پەرەپێدانی ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام
کوەیت، قەتەر، عومان و سعودیە ڕووبەڕووی ڕەچاوکردنی ئاڵۆز دەبنەوە دوای ئەوەی شەڕەکانی ئێستا کەم دەبێتەوە و واشنتۆن فشارەکانی لەسەر ئاسایی دەکاتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل. ترەمپ لە وتارەکەیدا لە ١٤ی ئایاردا لە ڕیاز، هیوای ئەوەی دەربڕی کە سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، هاوکات دانی بەوەدانا کە کاتەکە بە تەواوی پەیوەستە بە ڕیازەوە.
هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی وەک جەزائیر و تونس و یەمەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ناکەنەوە، بەڵام ئیسرائیل ئارەزووی پەیوەندی فەرمی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی سعودیە دەکات. لاوازی ئێران هاندەر بۆ ئەم دەوڵەتانەی کەنداو کەم دەکاتەوە بۆ هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هەر هێرشێکی ئێران. بۆیە ئەگەر حکومەتەکانیان ناڕەزایی خۆیان لە ستەمی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان دەربڕی یان هەست بە ناڕەزایی ناوخۆیی بکەن، لەوانەیە لەبری ئەوە بەردەوام بن لە ڕێبازی ئێستایان لە هاوکارییە دابڕاوەکان لەگەڵ ئیسرائیل.
دەوڵەتانی کەنداو هەڵبژاردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵبژاردیان نا، هەوڵەکانیان دوو هێندە دەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ واشنتۆن، ئاگاداری هێزی سەربازی ئیسرائیلن. هەروەها ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرێتە بەر لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ چین و ڕووسیا.
پێش ٧ی تشرینی یەکەم باسێکی بەرفراوان لەسەر ڕێڕەوێکی ئابووری هەبوو کە بازاڕەکانی دەریای ناوەڕاست لە ڕێگەی نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە بە هیندستان و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی دووریشەوە دەبەستێتەوە. وڵاتانی کەنداو پلانی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و گەشەکردن. بەڵام ئەگەر ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان بەردەوام بن لە بۆردومانی ئێران، ژینگەی ناوچەکە ئایدیاڵ نابێت بۆ وەبەرهێنان.
جگە لەوەش زیادبوونی هێرشەکانی ئێران، ئەگەر سنوورداریش بێت، مەترسی دروست دەکات. بەتایبەت ئەگەر ترەمپ بنکە ئەمریکییەکان بۆ هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان کەڵکیان لێ وەربگرێت، تاران لاوازتر دەبێت، بەڵام دوژمنایەتی زیاتری دەبێت بەرامبەر دەوڵەتانی کەنداو. ئەو سەقامگیرییە گشتییەی کە دەوڵەتانی کەنداو هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی خۆڕاگرییان لەگەڵ ئێران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی وەبەرهێنان ئابوورییەکانیاندا، پەرەی پێبدەن، دەچێتە ژێر کاریگەرییەوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتەکانی زۆرترین وەبەرهێنانی بیانی تێکدەچێت.
پێدەچێت دەوڵەتانی کەنداو بەردەوام بن لە داوای چارەسەری دیپلۆماسی و سیاسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا. بەڵام ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە تەنیا لە نێوان ئەو لایەنانەی کە ڕاستەوخۆ بەشدارن لە ململانێکاندا دەکرێت و ئەمەش پێویستی بە ڕێژەیەکی دیاریکراو متمانەی یەکتر هەیە.
کشانەوەی کتوپڕی ترامپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ و ئەو شەڕە چڕبوونەوەیەی کە بە هێرشی ١٣ی حوزەیرانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەریهەڵدا، متمانەی پێویستی بە شێوەیەکی بەرچاو لەناوبردووە، ئەمەش وایکردووە ململانێی بەردەوام، تەنانەت لە ئاستێکی زۆر نزمتریشدا، لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر ڕووبدات.
(*)نووسینی: رۆربەرت فۆرد
و. شێركۆ حهبیب

شێرکۆ حەبیب