مەسروور بارزانى سەرۆکوەزیرانێک لەپێناو شکۆ و سەروەرى حکوومەتى کوردستان

مەسروور بارزانى سەرۆکوەزیرانێک لەپێناو شکۆ و سەروەرى حکوومەتى کوردستان


رێبوار حەمەلاو شوانى
گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، زیاتر لە یەک سەدەیە لە خەبات و بەرخودان و قوربانیدانە بۆ وەدیهێنانەوەى مافى ئازادى و دەستکەوتە داگیرکراوەکانى لەو پێناوشدا ڕووبەڕووى گەورەترین هێرش وپەلاماردان و گەلەکۆمەکى و هەوراز ونشێوى زۆر بووەتەوە تا گەیشتن بە ئێستاى ئازادى و سەربەستى قەوارەى هەرێمى کوردستان و خۆبەڕێوەبردن و حکوومڕانییەک کە وێراى ئاریشە و کۆسپەکانى بەردەمى بەڵام ڕکابەرى زۆرێک لەوڵاتانى پێشکەوتووى ناوچەکە و دوونیا دەکات لە ڕووى گەشەسەندن و ئابوورى و بازرگانى و ئاوەدانى ، هەڵبەت ئەو سەرکەوتننانە هەر لەخۆیەوە نەهاتووتەدى بەڵکو لە ئەنجام شەونخوونى بوو سەرکردایەتییەکى ژیرانەیە کە هەمیشە ئەرک وبەرپرسیارییە نیشتیمانى و نەتەوەییەکانى بە وردى جێبەجێکردووە تا لە پێناو خزمەتکردنى گەل و وڵاتەکەى
لەماوەى 34 ساڵ حکوومڕانى و کابینە یەک لەدواى یەکەکانى حکوومەتى کوردستان بە ئێستاشەوە ، وێراى هەموو ئاڵنگاریی وقەیرانەکان، حکوومەتى کوردستان دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى گەیاندۆتە هەموو شارو شارۆچکەکانى کوردستان ، گۆڕینى سیماى کوردستان و بەراوەردکردنى لەگەڵ زیاتر لە سێ دەیەى رابردوو کە لە شێوەى گوندێکى گەورە بوو ، لە هەموو بوارەکانى ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و تەندروستى و پەروەردە و هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکى دیکە ، گەواهیدەرى ئەو راستییانە کە حکوومەتى کوردستان و سەرکردایەتییە خاکەرایەکەى چەندە پەرۆشى گەشەسەندن کوردستان و خزمەتکردنى کوردستانیان بووە بە بێ جیاوازى هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ

حکوومەتى کوردستان بەرپرسیاریەتى مێژوویی و پرۆژەى رووناکى

ئەوە ئاشکرایە کە خزمەتکردن وبەرپرسیاریەتى خەڵکى کوردستان ئەرکى حکوومەتى کوردستانە بە هەموو دامودەزگاکانییەوە ، ئەم خزمەتکردنە بێ وچانە لە نێو کارەکانى کابینەى نۆیەم و لەماوەى 6 ساڵى رابردوو نەک هەر سنوورى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى تێپەڕاندووە ، ئێستا پێی ناوەتە نێو دەستکەوتى نیشتیمانى و زەروورەتە بەویژدانەوە باس بکرێت و لە مێژوو بنووسڕێتەوە ، یەکێک لە گرنگترین وبەرچاوترین پرۆژەکان ، چارەسەرى 34 ساڵ قەیران و گرفتى کارەبا بوو ، بۆیە بەجێبەجێکردنى ئەو پرۆژە ستراتیژییە ، نەک هەموو تاکێکى ئەم کوردستان بووە خاوەن کارەباى 24 کاتژمێری و چیتر جیاوازییەکان نەمان ، بەڵکو ئەم پرۆژەیە خزمەتێکى زۆرى لە بوارى ژینگە و بوارى دارایی خەڵکى کوردستان و تەندروستى کرد و بە بێ جیاوازى وناوچەگەرێتى هەمووان لە خزمەتگوزارییە سوودمەند بوون

حکوومەتى کوردستان و پرۆژە و دابینکردنى ئاوى خواردنەوە بۆ ماڵان
هەوڵەکانى حکوومەتى کوردستان ، بۆ دابینکردنى ئاو و گڵدانەوەى ئاو و دروستکردنى چەندین پرۆژەى ستراتیژى لە بوارى بەنداو و پۆند و ئینجا لە پێناو چارەسەکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان بۆ هەموو شاروشارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان ، هەنگاوێکى نیشتمان و خزمەتگوزارییەکى بێ وێنە بۆ چارەسەرى کێشەى بێ ئاویی کە ساڵانێکى زۆرە بەرۆکى خەڵکى کوردستانى گرتووە ، ئێستا لە هەموو ناوچەکەکانى کوردستان پرۆژەکان لە بوارى جێبەجێکردن دان بۆ ئەوەى ئەو ناوچانەى کێشەى کەم ئاوییان هەیە ، چارەسەرى پێوست و ریشەییان بۆ بکرێت

حکوومەتى کوردستان و بەهێزکردنى سەرچاوەکانى داهات و هەڵى کار و چاکسازى و دیجیتاڵى ئیداریی
لە پێناو پشتن بەستن بە خۆى ، حکوومەتى کوردستان هەوڵەکانى بەگەڕخستووە بۆ بەهێزکردنى سەرچاوەکانى داهات و ڕێنەمایی و کارئاسانى بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران لە پێناو هەمەچەشنکردنى داهات و فەراهەمکردنى هەڵى کار ، تا دەرفى یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێت لە هەمو ناوچەکەکانى کوردستان ، ئەوەش بۆ ئەوە بوو تا هیچ سنوور و جیاوازییەک لەو بوارەدا لە هەموو کوردستان نەمێنێتەوە ، هەروەها هەنگاوەکانى حکوومەتى کوردستان لە پێناو چاکسازى و روونى و راستى خەرجییەکان بە شێوەى ئەلیکترۆنى کردن و بەستنەوەى بە هەموو پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان ،یەکێکى دیکە لە هەنگاو نیشتیمانییەکان بەتایبەت لە رووى بە دیجیتاڵکردنى کارگێرى ئەویش نەک تەنها لە رووى خزمەتگوزارییەوە بەڵکو بە شێوەیەکى سەردەمییانە لە رووى بەڕێوەبردن تا کو هەرێمى کوردستان وەک هەموو وڵاتانى پێشکەوتوویی جیهان مامەڵە داراییەکانیان بەڕێوەببەن
هەموو ئەم هەنگاوانە ، ئاماژەن و پێمان دەڵێن ، هەموو ئەو پرۆژە و کارە گرنگ و ستراتیژییانە لەماوەیەکى کورتدا کە لایەن حکوومەتى کوردستانەوە جێبەجێکراون ، دەخوازێت گشت هێزولایەنە سیاسییەکانى کوردستان و بەتایبەتى هاووڵاتیانى کوردستان پشتیوانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان مەسروور بارزانى بن ، بۆ ئەوەى لە داهاتوویەکى نزیکدا بەرهەم ئەنجامەکانى بگات بە ئەنجام و ، ئەو پرۆژەانەى هێشتا تەواو نەکراوە و ئەوانەى ئامادەکراون تا لە کابینەى دەیەم دا جێبەجێ بکرێن و بەرهەمکانى بچێتە نێو هەگبە و دەستکەوتەکانى حکوومەتى کوردستان
.

Top