رۆڵی ئاو خواردنەوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش

رۆڵی ئاو خواردنەوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش

جگە لە گرنگیی زۆری ئاو بۆ تەندروستی، خواردنەوەی بڕێكی دیاریكراو ڕۆژانە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش. خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو هۆكارە بۆ زیادكردنی هەستی تێربوون، واتە كەمبوونەوەی ڕێژەی كالۆریی وەرگیراو لە خۆراكەوە، كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن و هەستكردن بە برسیبوون، هاندانی كرداری میتابۆلیزمی لەش (گۆڕینی خۆراك بۆ وزە)، باشتركردنی هەرسكردن و هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان، هەروەها هاندانی سووتاندنی وزە (كالۆری). ئەمە زانراوە كە نزیكەی هەموو كەسێكی پێگەیشتوو ڕۆژانە بەلای كەم پێویستی بە خواردنەوەی دوو لیتر ئاو هەیە، بەڵام پێویستیی ئاو لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی دیكە جیاوازیی هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە دابەزاندنی كێشی لەش. بەمەبەستی دابەزاندنی كێشی زیادی لەش، پێویستە ڕۆژانە بڕی زیاتری ئاو بخورێتەوە، بۆ نموونە 3-3.5 لیتر بۆ پیاو و 2.5 لیتر بۆ ئافرەت، بێگومان كە هاوكات بێت لەگەڵ خۆراكی هاوسەنگ و گونجاو، مەشقی وەرزشی، خەوی دروست، هەروەها سووككردنی سترێس.

 

Top