بەیاننامەی فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتی مامۆستایان بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
سکرتاریەتی فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتی مامۆستایان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر گەلی ئێران شەرمەزار کرد.
سکرتاریەتی فیدراسیۆنی جیهانی یەکیەتیەکانی مامۆستایان (FETA) کە سەر بە فیدراسیۆنی جیهانی یەکیەتیەکانی مامۆستایان (WFTU) یە، بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و توڕەیی خۆی دەردەبڕێت.
راشیگەیاند: كە ئەم هێرشە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی و زانای ئەتۆمی و سەرکردەی سیاسی و سەربازی.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، واژۆکاران هاوخەمی بێ مەرجی خۆیان لەگەڵ گەلی ئێران و مافی سەروەری، سەقامگیری، ئاشتی، ئاسایش، کەرامەت و بەرگری لە خۆیان دەربڕی.
گوڵان: سەردار خەلیل
