تەقینەوەیەکی کوشندە لە کڵێسای دیمەشق روویدا
ڕۆژی یەکشەممە 22ی حوزەیران، لە هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کڵێسایەکی مەسیحی لە دیمەشق، ٦٦ کەس کوژران و بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کەنیسەی مارئەلیاس لە ناوچەی مەسیحی نشینی ئەلدوەیلە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لانیکەم ١٣ کەس کوژراون و ٥٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی قوربانییەکان ئەو کەسانەدا بوون کە بەشداری ڕێوڕەسمی ئایینی ڕۆژی یەکشەممەیان کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، خۆکوژەکە لەکاتی مەراسیمێکی ئایینیدا بە تەقەكردن چووەتە ناو کڵێساکە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كەهێرشبەرەکە سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بووە.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ كە بنکەكەی لە لەندەنە ژمارەی کوژراوەکانی ئەم تەقینەوەیەی بە 19 کەس ڕاگەیاند.
گوڵان: سەردار خەلیل
