سیناتۆری ئەمریکا: ترەمپ وڵاتەکەی خستە مەترسی شەڕەوە
دوابەدوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، سیناتۆرەکانی ئەمریکا دابەشبوون، یەکێک لە دیموکراتە باڵاکانی لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ترەمپ تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ستراتیژێکی ڕوونی نییە و وڵاتەکەی بەرەوڕووی ململانێیەکی دیکەی سەربازیی خستووەتەڕوو. ناوبراو، پێشنیاری لێپێچینەوەی دۆناڵد ترەمپی کرد: "پێویستە سەرۆک بەپەلە لەبەردەم کۆنگرێس ئامادە بێت".
سیناتۆری ڤێرجینیا مارک وارنەر، دیموکراتی باڵا لە لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ستراتیژێکی ڕوونی نییە و وڵاتەکەی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی وڵاتەکە بکێشێتە ناو ململانێیەکی دیکەی سەربازییەوە.
پێشنیاری لێپێچینەوەی دۆناڵد ترەمپی کردووە و دەڵێت: "دەبێت سەرۆک بەپەلە لەبەردەم کۆنگرێس ئامادەبێت".
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سێنای ئەمەریکا لە دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران، کە بریتین لە فۆردۆ، ناتەنز و ئیسفەهان، سێنای ئەمەریکا دابەش بووە.
لەلایەکی دیکەوە، تۆم کاتێن، سیناتۆری ئارکانساس، سەرۆکی کۆمارییەکانی لێژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە ئێران ماوەی ٤٦ ساڵە “جەنگی تیرۆر” دژی ئەمریکای بەڕێوە بردووە.
گوتیشی: سەرۆک ترامپ بڕیارێکی دروستی دا و پێویستە ئایەتوڵڵاکان هۆشدارییەکەی لەبیربێت کە ئەمریکییەکان نەکەنە ئامانج، خوای گەورە هێزە ئازاکانمان بپارێزێت.
ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شوێنی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کرد، لەوانە ناتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان.
دوابەدوای ئەو هێرشە، دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکدا گوتی: توانای ئەتۆمی ئێران بەتەواوی لەناوچووە.
لەم وتارەدا جەختی لەوە کردەوە کە باشترە ئێران کاردانەوەی نەبێت.
ترامپ "پیرۆزبایی" لە هێرشی هێزە ئەمریکییەکان بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.
هەروەها دەڵێت: لەگەڵ سوپای ئەمریکا کاریان لەسەر هێرشەکە کردووە "وەک باشترین تیم".
گوڵان: سەردار خەلیل
