میوە گونجاوەكان بۆ كەمخوێنی
كانزای ئاسن پێویستە بۆ دروستبوونی هیمۆگلۆبین یان پرۆتینی خڕۆكە سوورەكانی خوێن كە ئۆكسجین لە سییەكانەوەی بۆ بەشەكانی دیكە دەگوازێتەوە، هەروەها ئاسن زۆر پێویستە بۆ تەندروستیی پێست و قژ و نینۆك. كەمیی ئاسن هۆكارە بۆ هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، بێهێزیی لەش، لەگەڵ هەناسەراوكێ. باشترین سەرچاوە خۆراكییەكانی ئاسن بریتین لە: گۆشتی سوور، پەلەور، سەوزە گەڵا تاریكەكان، هەروەها چەند جۆرێكی میوە ڕێژەیەكی باشی ئاسن لەخۆدەگرن كە بە ملگم لە هەر 100 گرامدا بۆ هەر جۆرێك دیاری كراوە: قەیسیی وشككراو 4.1 ملگم ئاسن/100 گرام، شووتی 0.2 ملگم، كشمیش یان مێوژ 1.88 ملگم، هەنار 0.31 ملگم، شیلك (فەراولە) 0.38 ملگم، كیوی 0.31 ملگم، خورما 0.9-1.9 ملگم، هەنجیری وشككراو 2-2.26 ملگم، كۆخ یان خۆخی وشككراو 5.5 ملگم، توو 1.85 ملگم، زەیتوونی ڕەش 3.3 ملگم، كاڵەك 0.21 ملگم، پرتەقاڵ 0.1 ملگم، گێلاسی مزر 0.3-0.5 ملگم، ئاڵووی ڕەش 0.93 ملگم، تەماتەی وشككراو 9.1 ملگم، هەروەها ئاڤۆكادۆ 0.55-0.95 ملگم.
