یانەی نەورۆز دەیەوێت ڕاهێنەرێكی تازە بهێنێت
یانەی نەورۆز دەیەوێت ڕاهێنەرێكی تازە بهێنێت
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی نەورۆز ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی تیپەكەی بەدڵی هاندەران و خۆشیان نییە، كە ئەنجامەكانیان لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی وەكو پیچویست نەبووە هەر چەندە یانەكە لە سەرەتای دەستپێكی خولەكە ڤێڕای ڕاهێنەری بەڕازیلی كردە ڕاهێنەری تیپەكە، بەڵام ئەم ڕاهێنەرە لە سەرپەرشتی كردنی یانەی نەورۆز سەركەوتوو نەبوو، كارگێڕیی تیپەكە دوای دەست لە كاركێشانەوەی ڕاهێنەرە بەڕازیلیەكە لە شوێنی ئەو قەحتان جەسیری ڕاهێنەری عێراقی كردە ڕاهێنەری یانەكە بۆ ئەوەی تیپەكە بباتە قۆناغێكی تازە، ئەم ڕاهێنەرش ئەوەی بە كارگێڕیی یانەكە گوتوە كە تەنیا تاكو كۆتایی ئەم وەرزە سەرپەرشتی مەشقی یانەی نەورۆز دەكات. بۆیە لە ئێستادا یانەی نەورۆزی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری ئەو شارە ئامانجی گەورەی هەیە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەكانی عێراقی و دەیەوێت یەكێك بكاتە ڕاهێنەری یانەكە بۆ ئەوەی نەورۆز لەم دۆخەی ئێستا ڕزگار بكات و ببێتە یەكێك لە یانە گەورەكانی عێراقی، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەی نەورۆز لە هەوڵی ئەوەیە گفتوگۆكانی لەگەڵ ڕاهێنەری باكوری كوردستان ئاراز یاسین ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئاریانای سوێدی دەست پێبكات بۆ ئەوەی بگەنە رێكەوتن بۆ سەرپەرشتی كردنی یانەی نەورۆز لە خولی بژاردەكانی عێراقی، بڕیاریشە لەم هەفتەیە ئەم ڕاهێنەرە كوردە بگاتە شاری سلێمانی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی لەگەڵ كارگێڕیی و سەرۆكی یانەكە، ئەم ڕاهێنەرە كوردە پێشووتر یانەی دڵكوردی سوێدی كاری كردوە و ئەنجامی وەكو پێویست بووە، یانەی نەورۆز ئەم وەرزە كە ئەنجامەكانی بە دڵی هاندەرانی پارێزگای سلێمانی نەبووە، بە هاتنی ئەم ڕاهێنەرە قەرەبووی ئەنجامەكانی ئەم وەرزە بكاتەوە، ئەگەر لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرەش نەگەنە رێكەوتن یانەكە بژاردەی دیكەی دەبێت بۆ هەڵسانەوەی تیپی تۆپی پێی یانەكە.
