مسرور بارزانی ئەو سەرۆکەی سەرکەوت بەسەر قەیرانەکاندا

مسرور بارزانی ئەو سەرۆکەی سەرکەوت بەسەر قەیرانەکاندا


هیچ بەربەستێک نەیتوانی رێگری لە کاروانی ئەنجام دانی خزمەتگوزاریەکانی سه‌رۆك وه‌زیران بكات

لەو کاتەی جەنابی مه‌سرور بووە بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە تاکۆ ئێستا کە ٢٠٢٥ بە چەندین کێشەی دەرەکی و ناۆخویی و قەیران دا تێپەریوە ، بەڵام وەک هەمیشە بە سیاسەتە حەکیمانەکەی جەنابیان توانیوەتی لە گشت قوناغێک دا سەرکەوتوو بێ و بتوانێ بەسەر ئەو هەموو کێشە و ئاڵینگاری و قەیرانانە تێپەرببێت . سەرەرای ئەو هەموو قەیران و ئاڵینگاریەش . کوردستان لە سەردەمی حوکمرانی جەنابی کاک مسرۆر بارزانی دا گەیشت بە بەرزترین ئاستی ، ئارامی و ئاوەدانی و چاکسازی و خزمەتگوزاری دا . هەم لە روی بازرگانی و هەم لە رووی گەشتیاری و لە روی پرۆژە و دروستکردنی رێگاو بان و بەنداو دا . هەروەها گەورەترین دەستکەوتیش لەو کابینەیەدا بۆنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ . کە کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوو دا بەدەستیەوە دیان ناڵاند بەڵام جەنابی کاک مسرور بارزانی کارەبای کرد بە ٢٤ کاتژمێری و ئەویش بە قوناغ قوناغ . جەنابی کاک مسرۆر بارزانی لە کاتی ئەنجام دانی هەر پرۆژەیک دا ، بە دەیان رەخنەگریان لێ پەیدادەبو کە بە دەستی دەرەکی دەهاتن بۆ ئەوەی کارەکانی حکومەت ناشرین بکەن ، هەروەها بە دەیان پەیجی سێبەر و پارت و لایەنی سیاسی کوردستان و عێراق بە دەستی دەرەکی دژایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان دەکرد و دەیان ویست بلێن ئەم حکومەتە شکستخواردووە ، بەڵام نەیانتوانی! ، چونکە جەنابی کاک مسرۆر بارزانی بە هەموو توانایکی کاری کرد بۆ خزمەت کردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مسوگەر کردنی چەندین گرێبەستی بازرگانی کە لە داهاتودا سودەکانیان دەبینین و هەروەها هێنانی چەندین کومپانیای بیانی بۆ بازرگانی کردن و هەروها درۆستکردنی هەژماری من و بە ئەلیکترونی کردنی دام و دەزگاکانی حکومەت و چەندین کاری تر . هەر بویە لەکاتی هەر بەربەستێک دەهاتە پێش کارەکانی برا گەورە هەموو لایانەکان و بە ناوخو و دەرەکی و بە دەیان پەیج دژی دەوەستان ، بەڵام کاتێ کارەکە سەرکەوتوو دەبۆ و بەربەستەکان تێک دەشکێنران هەموویان بێدەنگیان هەڵدەبژارد و زوربەیان خویان وا نیشان دەدا کە ئەمانە پاڵپشتی حکومەت بون . گەورەترین ئاستەنگی و بەربەست کە لەم کابینەیەدا رۆبەرووی جەنابی کاک مسرۆر بوبێتەوە ، برینی بودجەی هەرێم و راگرتنی نەوتی هەرێم بۆ ، کە بە بریاریکی سیاسی و بە لایەنگێری جاش کوردەکان ئەو بەیارە جێبەجێ کرا و ئەوانەی پێشتر لەگەل سەرۆکی حکومەت بۆن هەموویان بون بە دژی و دەیانویست ئەو بارە لە مڵی خویان لابدەن ، جەنابی کاک مسرۆر یان بە تەنها بە جێ هێشت. بەتەنها مڵی دا بەر بە دەستهێنانی مافەکانی خەڵکی خوی . لە کوتاییش دا توانی مافەکان بە دەست بهێنیتەوە و کوردستان بگەرێنیتەوە سەر رێگای درۆست و راستەکە و ئەو کارە خراپانەی پێشتر کراون هەمووی لاببا و کارەکان بە دروستی بەرێوە بچنەوە . جەنابی کاک مسرۆر لە سەرەتای هاتنی بۆ سەر دەسەڵات تاکۆ ئەمرۆ هەمیشە بە هەر دەرکەوتنێکی ئومێدی بەخەڵکی خوی داوە و هەمیشە دوژمن و نەیارانی لێ ترساون و هەمیشە دژی گەندەڵ
کاران و دژی گەندەڵکاران بۆە . هەر بویە زووربەی ئەوانەی دژی جەنابیان وەستانەوە ئەوانە بون کە لە پێشو دا ببون بە چەتە و مافیا بە ناوی پارتی سیاسی و حکومەت . هەر بویە برا گەورە ئەم کابینەی کرد بە کابینەی چاکسازی کردن و وە چاکسازی گەورەشی ئەنجام دا لە گشت دام و دەزگاکان دا . لە کابینەی داهاتوش بە سەروکایەتی جەنابی کاک مسرۆر ئەو قوناغانەی کە تەواو نەکراون تەواو دەکرێن و کاری گەورەتر و باشتر و بۆ خەڵکی هەرێم ئەنجام دەدرێ . چونکە جەنابی کاک مسرۆر ئومێدی خەڵکی کوردستانە و لەگەڵ خەڵکی کوردستانیش دایە .

Top