سەرۆک بارزانى و پەیامى هۆشدارى لە بەلارێداچوونى عێراق بەرەو دیکتاتۆرى

سەرۆک بارزانى و پەیامى هۆشدارى لە بەلارێداچوونى عێراق بەرەو دیکتاتۆرى


گووتارە مێژووییەکى ڕابەرى نەتەوەی کورد ، سەرۆک مسعود بارزانى ، لە رۆژى 15ى 5ى 2025 لە کۆنگرەى یەکگرتنەوەى هەر دوو ڕێکخراوى قوتابیان و لاوانى پارتى دیموکرتى کوردستان ، سەبارەت رەوشى عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە ،هەڵگرى پەیامێکى روون و ڕاشکاوە بەتایبەتى سەبارەت بە رەوشى عێراق و شکستپێهێنانى بنەماکانى دەستوورى و فیدڕاڵى و هاوبەشى لەلایەن هەندێک لایەنى شۆڤێنى لە بەغدا و ئینجا دژایەتی سەرسەختانەیان بەرامبەر بە گەلى کورد و قەوارەى هەرێمى کوردستان .
قەوارەیەک بە خوێن و خەباتى دەیان ساڵەى شۆڕشە یەک لەدواى یەکەکان و خۆڕاگرى گەلێکى ستەملێکراو و ئازادیخواز و خۆنەچەمێن بۆنیاتنراوە ، گووتارێک بۆ تەبایی و یەکدەنگى نێو ماڵى کوردستانى ، پەیامێک بۆ عێراقێک جارێکى تر بۆنى شەڕ وئاگر و ئاسن و ناسەقامگیرى و چەند باربوونەوەى عەقڵییەتى شۆڤێنى لێدێت ، دەسەڵاتێک هیچ حسیابێک بۆ ئازادى و دیموکراسى و هاوبەشى ناکات ، کە خۆى لەخۆیدا جارێکى تر عێراق بەرەو هەڵدێران و تونێڵێکى تاریک دەبات .
گووتارە مێژوویی و واتادارەکەى سەرۆک بارزانى ، جارێکى پیادەکردنى سیاسەتێکى ناهاوسەنگە و ستەمکارانەیە بەرامبەر بە گەلى کورد پەیروى دەکات ،جگە لە بە ئامانجگرتنى بەرژوەندییە ئاسایی و دەستوورییەکانى گەلى کوردستان ، بەڵکو هەوڵدانە بۆ تێکشکاندنى کەرامەت و شکۆى نەتەوەیی کوردو نەهێشتنى قەوارەى هەرێمى کوردستانێک ، کەس خێرى پێى نەکردووین . لەکاتێکدا بەدرێژایی سەد ساڵەى دروستکردنى دەوڵەتى ساختەى عێراق ، لەگەڵ هەموو ئەو ستەمکارى و زۆردارییانەى بەرامبەر ئەنجامدراوە بەڵام بەرگریی لە بوون و کەرامەتى نەتەوەیی و خاک و شووناسى کوردبوونى کردووە .
تێگەیشتن لە ووتارە مێژووییەکەى سەرۆک بارزانى ، لە بارەى سەرەتایترین مافى گەلى کوردستان ، ئەویش بودجە و مووچە ، ئاماژەیە بەو دڕندانەیەتى دەسەڵاتدارانى عێراق ، هەر کاتێک چەکێکیان لەبەردەست بێت بۆ زیان گەیاندن بە کوردوکوردستان ، ئەوا دڕندانە ئاسا بۆ ئازاردانى گەلێکى خۆڕاگر کە بەرگەى ئەنفالکردن و کیمیاباران و تیرۆر و زیندانیکردن و وێرانکارى ڕژێمەکانى پێشترى عێراقى گرت و هەرمان . سەرۆک بارزانى ، بە شۆڤێنییەکانى عێراق گووت : گەلى کورد هەرگیز ئامادە نییە بچێتە ژێر بارى کۆێڵەبوونى هیچ نەیار و ناحەزێکەوە .
هەڵسووکەوت و ڕێکارەکانى عێراق ، گڕتنەبەرى ڕێگەیەکى هەڵە و مەترسیدارە ، ناسەقامگیرى و بێ متمانەیی دەگەڕێنێتەوە ، بەتایبەتى بەغدا چەند ساڵێکە بە شێوەیەکى نالۆژیکانە لە ژێر هەژموونى وڵاتانى ناوچەکەدایە ، کاتێک دەستوور و فیدڕاڵى و هاوبەشى و هاوسەنگى ڕەتبکرێتەوە ، کاتێک هەوڵى ئەوە بدرێت گەلى کورد و جوگرافیاکەى و مافەکانى بەرچاو نەگیرێت و ئەمە تەواو پێچەوانەیەى عێراقى نوێیە ، ئەوە ئاماژە مەترسیدارەیە سەرۆک بارزانى بەڕوونى ئاماژەى پێداوە و هۆشداریشى لەوبارەیەوە داوە.
لە ڕاستیدا ،سەرۆک بارزانى ، دوو پرسیارى گرنگى ئاراستەى دەسەڵاتدارانى عێراق کرد ، یەکەم ،، ئایا عێراق باوریان بەوە هەیە گەلى کورد بەشێکن لە لەم دەوڵەتە یان نە؟ دووەم ،، ئایا عێراق باوەرى بە بنەماکاى فیدڕاڵیبوونى دەوڵەتەکەى ماوە یان ن؟
لەڕاستیدا زۆر لەمێژە وڵامى ئەو پرسیارانە روون و ئاشکران ، کاتێک سەرۆک بارزانى ، لە ساڵى 2017 بڕیارى ڕیفراندۆمى سەربەخۆییدا ، وەڵامى ئەو پرسیارانە و ستەمکارییانە دەسەڵاتدارانى عێراقە ، شکستى سیستمى فیدڕاڵى و یەکترقبووڵکردن و هاوبەشیی و پێکەوەژیانە و دەستوورییە ، هەموو هێزولایەنەکان لەسەرى رێککەوتبوون و دواتر لێیان پاشگەز بوونەوە ، ئینجا دواتر بە میلیشیا و پاسدار و چەکدارى حەماس و حزبولا و سوپاى چەند دەوڵەت پەڵامارى قەوارەى هەرێمى کوردستانیان دایەوە .
بۆیە، پەیام وگووتارە مێژووییەکەى سەرۆک مسعود بارزانى ، تەواوکارى ، پەیامە مێژووییەکەى ڕیفراندۆمى سەربەخۆییە لە دۆخێکى جیاوازى وەک ئێستادا ، هەڵومەرجێکى گونجاو و لەبار چیتر دوژمنان و نەیارانى ناتوانن ڕێگرى لێبکەن لە گەیشتن بەمافەرەواکانى , سەردەمى ڕەتکردنەوەى بن دەستى و ستەمکارییە ، بۆیە هەموو کوردێکى خاوەن کەرامەت پشتیوانى هەوڵە کوردپەوەرانە و نیشتیمانپەوەرانەکەى جەنابى سەرۆک بارزانییە ، بۆ گەیاندنى کوردستان بۆ کەناڕى دڵنییایی و سەقامگیرى .

Top