رێنمایی بۆ پێستێكی سافتر
پارێزگاریكردن لە سافی و ڕەونەقی پێست هەرگیز لە ئەنجامی بەكارهێنانی ئاوێتەكانی پێست و جوانكارییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە چەند هۆكارێكی دیكەوە هەیە، كە ڕۆڵیان لە پاراستنی تەندروستی و سافیی پێستدا هەیە. ئەگەرچی بۆماوەیی (جینەكان) ڕۆڵی لە بابەتەكەدا هەیە، بەڵام گرنگیدانی باش بە پێست ڕۆڵی بەرچاوی هەیە. جگە لە چاودێری و چارەسەری تایبەتی زیپكە، ستایلی دروستی ژیان زۆر گرنگە بۆ هاندانی سافبوونی پێست، بۆنموونە: خۆراكی هاوسەنگ، بەتایبەتی زیاد خواردنی سەوزە و میوە و دووركەوتنەوە لە شەكر و خۆراكی شیرین و چەور، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، خواردنەوەی بڕی باشی ئاو كە ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ نوێبوونەوەی چینی سەرەوەی پێست و پاراستنی توانای لاستیكیی پێست لەگەڵ ڕێگرتن لە وشكبوونی پێست، هەروەها كوالێتیی باشی خەو زۆر پێویستە بۆ پاراستنی سافیی پێست لەوكاتەی كە خەوی ناڕێك هۆكارە بۆ: پەیدابوونی هێڵی ورد و لۆچبوون، شۆڕبوونەوەی گۆشەكان دەم، شۆڕبوونی پێڵووەكان، لەگەڵ پەیدابوونی ئەڵقەی تاریك لە پێستی ژێر چاوەكاندا.
