ئێران : بڕیاره ڕۆژی یه کشەممه خولی داهاتووی وتووێژه کان لەگەڵ ئەمەریکا دەست پێ بكات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو وادەی خولی داهاتووی وتووێژه ناڕاسته وخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکای ڕاگەیاند.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، گوتی " بەپێی ئەو ڕاوێژانەی کە ئەنجامدراوە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە مەسقەت گەڕی داهاتووی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەبچێت."
بەقایی ئەوەشی خستەڕوو، کە عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ بەشداری لە بیست و دووەمین کۆبوونەوەی ڕێککەوتننامەکانی ئۆسلۆ سەفەری وڵاتی نۆروێژ دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
