ئەستێرەی جیهانی (ئەڵپاچینۆ) بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات

ئەستێرەی جیهانی (ئەڵپاچینۆ) بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات

ئەكتەری سینەمایی و ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(ئەڵپاچینۆ)ی تەمەن 85 ساڵ بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات بە ناونیشانی(the ritual)كە هونەرمەندی سینەماكار (دەیڤد میدێڵ) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە و هەریەك لە دان ستیڤنز و ئاشڵی گرین و ئەبیگیل كۆون و پاتریك فابیەن و پاتریكیا هیتۆن و ماریا كامیلا گیرالدۆ و میدۆ ویلیەمز و ئینریكۆ ناتالی و ریتچی مۆنتگۆمری و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی لە فیلمەكەدا بەشدارن.

ئەستێرەی جیهانی (ئەڵپاچینۆ) بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات

ئەم فیلمە دراما و ترسناكە و چیرۆكەكەی لە ڕاستەقێنە وەرگیراوە,فیلمەكە باس لە دەركردنی روحێكی دڕندەو خراپ دەكات كە چووەتە ناو جەستەی ئافرەتێكەوەو بە بەردەوامی ئازاری دەدات,بەم هۆیەوە ئەڵپاچینۆ كە ڕۆڵی قەشەیەكی بە تەمەن و شارەزا دەگێڕێت هەڵدەستێت بە هاوكاریكردنی ئەم ئافرەتە لەگەڵ ئەستێرەی بەریتانی (دان ستیڤنز)كە ئەویش ڕۆڵی قەشەیەك دەگێڕێت بەڵام زانیاریی كەمەو توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕووداوەی نییە,بەڵام ئەم دوو قەشەیە ناكۆكییەكانیان دەخەنە لاوەو هەوڵی ڕزگاركردنی ئەم ئافرەتە دەدەن كە لە ئەنجامدا تووشی چەندین مەترسی و ئازاری جەستەیی دەبنەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئەستێرەی جیهانی (ئەڵپاچینۆ) بەشداری لە فیلمێكی نوێی سینەمایی دەكات
Top