چۆن ڕەنگی گونجاوی برۆ بۆ ڕەنگی قژت هەڵدەبژێریت؟

چۆن ڕەنگی گونجاوی برۆ بۆ ڕەنگی قژت هەڵدەبژێریت؟

 

ئەگەر قژت هەر ڕەنگێك بێت، هەڵبژاردنی ڕەنگی برۆ هیچی كەمتر نییە لە گرنگیی هەڵبژاردنی ڕەنگی بۆیاخی قژ، چونكە برۆكان چوارچێوەی سەرەكیی دەموچاون و لە ڕێگەیانەوە دەتوانیت بەپێی ستایلی تایبەتی خۆت سیمای ڕوخسارت بە شێوازێكی نەرم و مێینانە دەربخەیت. ئەمەش ڕێبەری تەواوە بۆ گونجاندنی ڕەنگی برۆ لەگەڵ ڕەنگی قژت:

ئەگەر قژێكی زەردی سرووشتیت هەیە، یان قژت بە ڕەنگی زەرد بۆیاخ كردووە، ڕەنگێكی برۆ هەڵبژێرە كە دوو پلە تۆختر بێت لە ڕەنگی قژت، بەڵام ڕوو مەكەرە قاوەیی تۆخ تاكو دیمەنەكە دەستكرد دەرنەكەوێت. ڕەنگە نموونەییەكان بۆ تۆ بریتیین لە: زەردی خۆڵەمێشی.

بۆ قژی قاوەیی كاڵ، برۆ بە ڕەنگی قاوەیی مامناوەند یان تۆخ دەگونجێت، بەڵام ئەگەر خاوەنی قژی قاوەیی تۆخ یان ڕەشیت، پلە ڕەنگەكانی وەك قاوەیی تۆخ یان قاوەیی خۆڵەمێشی هەڵبژێرە.

لە حاڵەتێكدا ئەگەر خاوەنی قژی سووری سرووشتی یان بۆیاخكراویت، ڕەنگە نموونەییەكان بۆ تۆ بریتیین لە: ڕەنگی قاوەیی سوورباو، قاوەیی شوكولاتەیی، یان ڕەنگی زەنجەبیلیی كاڵ.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

Top