ئەو ڕەنگانەی كە بۆ پێستی زەیتوونی گونجاون
مۆری باینجانی جوانیی پێستی زەیتوونی دەردەخات
ئەم وەرزە دوودڵ مەبە لە هەڵبژاردنی مۆدێلی ڕەنگی مۆری تۆخی مایل بە باینجانی، چونكە یەكێكە لەو ڕەنگانەی زۆرتر پێشنیاری دەكەین بۆ خاوەن پێستە زەیتوونییەكان، چونكە ڕووناكییەكی سرووشتییان پێ دەبەخشێت.
ڕەنگی شینی شاهانە لەگەڵ پێستی زەیتوونیدا دەگونجێت
ڕەنگی شینی شاهانە لە پێشەنگدایە و یەكێكە لەو پلە ڕەنگانەی كە زۆر لەگەڵ پێستی زەیتوونیدا دەگونجێت و گەشانەوە و جوانییەكی سرووشتیی پێ دەبەخشێت.
ڕەنگی پیترۆلی (نەوتی) گەشانەوەت زیاد دەكات
تۆنەكانی ڕەنگی پیترۆلی، جا چ كاڵ بێت یان تۆخی شاهانە، كە هەندێك جار مایلە بە شین، لەگەڵ پێستی زەیتوونیدا دەگونجێت، بۆیە دوودڵ مەبە لە زیادكردنی بۆ دۆڵابی جلوبەرگەكانت.
خۆڵەمێشی
ڕەنگە سەرسام بیت، بەڵام ڕەنگی خۆڵەمێشی دەكەوێتە نێو لیستی ئەو ڕەنگانەی كە بۆ پێستی زەیتوونی گونجاون. دوودڵ مەبە و هەڵیبژێرە، با ڕەنگی كراسی ئاهەنگەكەی داهاتووت بێت و بۆ دەركەوتنێكی شاد شێوازی كورتی هەڵبژێرە، و بە خشڵی زێڕی سپی ڕازاوە بە ئەڵماس و یاقووتی شین بیڕازێنەوە.
