ئێوە بۆ هەن؟!
کۆمەڵێک بنەما و ڕەهەندی جەوهەری هەن ، بۆ دروست بون و دامەزراندنی هێز و لایەنی سیاسی،
لە گرنگترینیان ، پاراستنی سەروەری و جوگرافیا و خاک و مافی هاونیشتیمانیانە.
هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و ئامانج و ئیرادە پاڵنەری سەرەکین بۆ بەدیهێنانی ویست و داخوازیە ڕەواکان،کە ئەرکی هەر لایەنێکی سیاسیە بۆ خزمەت کردن وەدەسهێنانی ماف و داخوازیەکانی جەماوەر.
لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک گروپ بەناوی (حزبی سیاسی) خۆیان دروست کردوە یان دروستکراون،بە سود وەرگرتن لە بونی ئازادی ڕەها و دەرفەتی کارکردن!!بەڵام بەداخەوە بەشێکیان ئەوەی لێیان دەبیندرێت:-
١- دژی هەمو دەسکەوتێکی نیشتیمانین.
٢- بەشداری لە هیچ هەڵمەتێکی کوردستانی ناکەن.
٣-دژی پێکەوە ژیان و فرە ئایین و ئاشتی کۆمەڵایەتین.
٤-کاتێک دەسکەوتێکی گەورە بۆ وڵات فەراهەم دەبێت
دەکەونە جوڵە بۆ ناشرین کردن یان تێکچونی.
٥-بەردەوام دژی هەموشتێکن و هەمو جوانیەک پێچەوانە دەکەنەوە.
٦-خۆیان لە قاڵبی ئۆپۆزسیون دەبیننەوە بەڵام، دورن لە ئاداب و سیفاتی ئەم چەشنە جوڵانەوەیە.
٧-بە هەمو پێوەرێک لە خزمەت ئەجێندای دوژمندان.
٨-کاریگەری نەرێنیان بەسەر کۆمەڵگەدا هەیە.
٩-خۆیان دەکەنە خاوەنی سەرکەوتنەکان ئەمما لە هەر بارلێژەیەک ئۆباڵەکەی دەخەنە سەر پارتی.
١٠-دژایەتی پارتیان پێ دەستکەوت و سەرکەوتنە
لە کاتێکدا (پارتی دیموکراتی کوردستان)خاوەنی هەمو دەستکەوت سەروەریەک و پاراستنی کوردستانە.
وەک (سەرۆک بارزانی) فەرموی:-
پارتی ئەرکە قورسەکان هەڵدەگرێ
وە هەر پارتیش بڕیار دەدات.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێ ئەو حیزبانە چین و دەبێ هەمومان بپریسن
ئەرێ ئێوە بۆ هەن؟؟!!

کارزان نووری