شەڕی نەتەوە و خاک و مافەکانی گەلی کورد
لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا دروشمێک بووەتە باو کە دەگوترێت هەموو کوردێک پارتی بونێک قەرزارە، لێرە ئەو وەڵامە دەدەمەوە بۆچی تاکی کورد دەبێت پارتی بێت یان هێچ نەبێت پشتگیری سیاسەتی پارتی و لایەنگری پارتی بێت، چونکە پارتی دەتوانێک نەوەیەک پەروەردە بکات کە خۆچەماندنەوە و نوکەری و سەر شۆڕی لە پێناو هیچ شتێکدا قبوڵ ناکات، بۆیە زۆرجار دەگوترێت پارتییەکان توندن ڕاسته پارتییەکان وا پەروەردە کراون لە ئاست مافی نەتەوە و خاکدا نەک توندن وەک کێوێکن کە سەر بنارێک دانانوێنن، هەر باردوخێک دێتە پێش لە ئاستی مافی نەتەوە و خاک و خوێنی شه هیدان دواجار پارتی لە بەردەم خەون و خەیاڵ و داوا و خوستە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا، ڕووسوور و سەربەزانە بەردەوامە لە گەشەپێدانی دونیابینی و پرۆژە و فەلسەفەی ڕەوشنی بارزانیدا، لە سەرخستنی کیانی هەرێمی کوردستان و بە نێودەوڵەتی کردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستاندا. بۆ خەڵکی کوردستانیش"ڕیبازی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان" سیمبولی خەباتی ڕزگاری و ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ئاسۆی دوا ڕۆژێکی پڕشنگدارە، هەر کاتێک مەترسییەک دێتە ڕێگەی گەل و خاک، پارتی یان بەتنیا ڕووبەڕووی دەبێتەوە یان ئەوەڵین خزبە کارتی سوور بەڕووی نەیارەکانی پیشان دەدات.
ئا لێرەوەیە ئێمە وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەینەوە بۆچی پارتین؟ ئەندامان و لایەنگران و تێکۆشەرانی پارتی بۆ کوردایەتی پارتین، بۆ بەرگریکردن لە هەبوونی نەتەوەیەک، بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی، پارتی ئاڵا هەڵگری کوردایەتییە و تا ئەو دەمەی پارتایەتی کوردایەتی بێت، پارتین.
پارتی دیموکراتی کوردستان، کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ دەستکەوتوو و شازییە، پارتی شۆڕش و بەرخودانە، پارتی ژیاندنەوەی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی و دروستکردنەوەی شووناسی کوردی و کوردستانییە، پارتی بوونێکی بە هێزی هەیە لە مێژووی بزافی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دا، لێ پارتی لە مێژوودا نەماوەتەوە، بەردەوامە و هاوکات پارتی ئەمرۆ و ئاییندەیە. لەم جەدەل و ئیرادەی خێر و شەڕەدا، پشت بە ئیردەی گەل و هەوڵی هێزە نیشتمانپەروەرکان و سەرکردە جوامێرەکانی کوردایەتی، پشت بە میراتی دەوڵەمەندی فەلسەفەی بارزان و مێژووی پڕ فیداکاری پارتی دیموکراتی کوردستان جەماوەری بە شەرەفی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی نیشتمانپارێز، هیوامان زۆرە بەوەی ئیرادەی خێر و فیداکاری، تەوژمی فیکریی ئازادیخوازان و سەربەخۆخوازان سەردەکەوێت،
بۆیە شەڕی نەتەوە و خاک و مافەکانی گەلی کورد پارتی و ئەمڕۆو داهاتوە

مەریوان حەكیم جەباری