شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی "بادی سەبا"ی بڵاوكردەوە

شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی

شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد قادر)نوێترین كتێبی خۆی بە ناونیشانی (بادی سەبا)بڵاوكردەوە كە ئەم كتێبە لە 14 نامەی ئەدەبی پێكهاتووەو نووسەر(دڵزار حەسەن)پێشەكیی كتێبەكەی نووسیوە.

شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی29/5/2025 لە شاری هەولێر,یەكێتیی نووسەرانی كورد لقی هەولێر مەراسیمێكی تایبەتی بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبی (بادی سەبا)سازكرد كە ژمارەیەك نووسەر و ئەدیب و ڕۆشنبیران ئامادەی مەراسیمەكەبوون,لە سەرەتای كۆڕەكەدا (زیاد ڕەشاد)نووسەری كتێبەكە بەشێكی لە بەرهەمە چاپكراوەكەی خوێندەوەو كتێبە نوێیەكەی بە ئامادەبووان ئاشنا كرد,دواتر ئامادەبووانی كۆڕەكە سەرنج و ڕاوبۆچوونی خۆیان دەربارەی ئەم بەرهەمە چاپكراوە خستەڕوو,لە كۆتایی مەراسیمەكەدا نووسەر بە واژووی خۆی كتێبی(بادی سەبا)ی پێشكەش بە ئامادەوبووانی كۆڕەكە كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی
شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی
شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی
شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی
شاعیر و نووسەر (زیاد ڕەشاد) كتێبی
Top